ناو: یەحیا
نازناو: یەحیا جاف
ناوی باوک: حەبیب
ڕۆژی لەدایکبوون: #15-05-2000 #
شوێنی لەدایکبوون: #شارەزوور#
$ژیاننامە$
یەحیا حەبیب عەزیز مەحمود، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی.
لە دایکبووی ڕێکەوتی 15-05-2000 لە شارەدێی وارماوای سەربە شارۆچکەی شارەزوور، لە سنووری پارێزگای #سلێمانی#، و لە ئێستادا نیشتەجێی (شارەزوور) ە.
بە بۆنەی چالاکییە میدیایی و ڕۆشنبیریەکانەوە زۆرتر بە (یەحیا جاف) ناسراوە و هەر شوێنێک کار و پڕۆژەی چالاکی بۆ خزمەتی گشتیی تێدا ئەنجامدرابێت، خۆبەخشانە هاوکار بووە.
یەحیا حەبیب، هەر لە سەرەتایی تەمەنییەوە لەنێو مزگەوتەکانی ناوچەی شارەزوور لە خزمەتی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی خوێندوویەتی و زانستە شەرعییەکانی وەک (قورئانی پیرۆز و فەرمودەی ڕەسولوڵڵا و فیقهی ئیمامی شافیعی و ئوسوڵی فیقﮪ و نەحو و سەرف، ئەحمەدی هیتر) ی خوێندووە بە بەردەوامی، بە واتایەکی دیکە پەروەردەی دەستی مزگەوت بووە.
سەرەتای قۆناغی خوێندنی ئەکادیمی قۆناغەکانی خوێندنی شەش ساڵی سەرەتایی لە قوتابخانەی کاروانی بنەڕەتی لە شارەدێی زەڕایەن تەواوکردووە، دواتر تەنیا ساڵێک لە قوتابخانەی ئامادەیی کوردۆ خوێندویەتی و بە سەرکەوتووی قۆناغی یەکەمی بڕیوە.
لەگەڵ کردنەوەی ئامادەیی ئیبن سەڵاحی شارەزووری، کە خوێندنگەیەکی نوێی ئیسلامی بوو وێستگەی خوێندنەکەی گواستوەتەوە بۆ ئەو ئامادەییە، ئەوکات لەسەر #وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی# هەرێمی #کوردستان# بوو، بەهۆی بڕیاری دوولایەنیی وەزارەتی ئەوقاف و پەروەردە ئەو ساڵەی بە سەرکەوتوو ئەژمار نەکرد و دووبارە لە قۆناغی یەکەمی ئامادەیی ئیسلامی دەستی پێ کردەوە.
ساڵی 2016 کە تەنیا تەمەنی کەمتر بوو لە 16 ساڵ ، جیاواز لە لاوانی دیکەی ناوچەی شارەزوور، هاتە نێو کاروباری ڕۆشنبیری و دەروازەیەک بوو بۆ چونە نێو کۆرسەکانی ڕاگەیاندن و بوارەکانی دیکەی خزمەتی گشتی کۆمەڵگە، کە ئێستا خاوەنی نزیک بە 200 بڕوانامەی بەژداریکردن و ڕێزلێنانە لە بواری جۆراوجۆری میدیا و زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و زانستی کۆمپیوتەر و هیتر وەرگرتووە بەسەرکەوتوویی.
لە ڕێکەوتی #17-01-2017# وەک پەیامنێری دەشتی شارەزوور لە تۆڕی میدیایی خەڵک و دواتریش پارێزگای #هەڵەبجە# دەستی کردە کارکردن و بۆ ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵ زیاتر بەردەوامی هەبووە.
ساڵێک و شەش مانگ لە ماڵپەڕەکانی (ئاگاپرێس و وشەنێت) وەک پەیامنێر کاریکردووە.
خاوەن بیرۆکە و دامەزرێنەری یەکەمین دامەزراوەی لۆکاڵی میدیایی ئەلیکترۆنی بە ناوی شارەزوور نیوز، لە دەشتی شارەزووردا ئێستا ستافێک گەنجی بێلایەنی خۆبەخش بەڕێوەی دەبەن.
کارە ڕێکخراوەییەکانی سەرەتا ئەندامی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری گرووپی میدیایی هێما بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووس لە دەشتی شارەزوور بوو.
ماوەی دوو ساڵ وەک کارگێڕ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بەخشینی خوێن ژیان لە لقی شارەزوور کاری کردووە.
نزیک بە حەوت ساڵ کاری خێرخوازی و دابینکردنی خۆراک بۆ ماڵە هەژارەکان و هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بارکردنی بارگرانی دارایی نەخۆشی و تۆمارکردنی زیاتر لە 300 خێزان، کە بەردەوام ئاگاداری حاڵ و گوزەرانیان بووە لەگەڵ ستافێکی ماندوونەناسدا و بە هاوکاری خێرخوازان..
هەر لە ماوەی نێوان ساڵەکان 2016 تا 2020 وەک چالاکوان و سەرپەرشتیکاری ڕاگەیاندنی چەندین فیستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری و زانستی و کشتوکاڵی و خولی فێربوونی زمان و زانستی کۆمپیوتەر و وەرزشی هیتر..) یان کردووە خۆبەخشانە.
وێڕای ئەوەی کە تەنیا پلاتفۆڕمی فەیسبووک بەکاردێنێت، بەڵام زۆر جار وێنە و هەواڵ و ڤیدۆیەکانی کە پەیوەندیداربووە بە کێشەی خەڵکەوە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا میدیا کوردستانییەکان بەردەوام سوودیان لە هەژماری فەیسبووکەکەی وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری دەشتی شارەزوور.
لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی قۆناغەکانی بنەماکانی ئایینە لە زانکۆی هەڵەبجە و دیارتری پڕۆژە کە ئێستا سەرقاڵی بێت، ئەندام و کامێرامانی پڕۆژەکانی گرووپی بەخشەرانی ڕێگای خودایە، کە د. عوسمان عەبدوڵڵا سەرۆکایەتی دەکات ، شەو و ڕۆژ بە بێ ماندوو بوون ستافەکە خزمەتی بەخشراو و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان دەکات و بەردەوامیی هەیە کە چەندین ساڵە خزمەت دەکەن و چەند ساڵێک لەپێناو وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی ڕێزگرتن لە بەخشراوەکان بەشێکی کەمی کاری ڤیدۆی بۆ دەکرێت و پیشانی خەڵک دەدرێت لە پلاتفۆڕمەکانی ئینتەرنێتەوە.[1]