دوایی کۆتاهاتنی یاری نێوان تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە و حەبانیە لە چوارچێوەی یارییەکانی جەولەی یەکەمی کۆبوونەوەی یەکەم لە خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق و بردنەوەی کوڕانی پێشمەرگە لە بەرانبەر یاریزانانی حەبانیە، لیژنەی هەڵسەنگاندنی باشترینەکان و چاودێری یارییەکانی خولەکە باشترینەکانی یاری نێوان هەردوو تیمی دیاری کرد کە تێیدا یاریزان ئەسیل جەمیل یاریزانی ژمارە 17 بە بەدەست هێنانی 7 خاڵ بووە باشترین یاریزان هەروەک د.عەلی تەها بە باشترین ڕافع و منزر خەلدوون بە باشترین یاریزانی سەربەست (لیبرۆ) دیاری کران.
منتزر محەمەد بە باشترین یاریزانی پێگەی 4 لە یاریگەدا دیاری کرا و ئەسیل جەمیل یش باشترینی پێگەی 2 (خلفی) بوو.
لە پێگەی بەربەست (بلۆک) هیوا حسێن یاریزانی هێڵی پێگەی 3 (سەنتەر) باشترین یاریزانی یاری نێوان پێشمەرگە و حەبانیە بوو، دواجار محەمەد مەحمود بە باشترین یاریزانی پێگەی 3 (سەنتەر) دیاری کران.
بەو شێوەیەش شەش یاریزانی یانەی پێشمەرگە لە باشترینەکان بوون لەو یاریەدا.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 219 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!