لە شاری #هەولێر# بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی حکومی و ژمارەیەک لە خۆشەویستانی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر یانەی وەرزشی شەترەنجی مەلیک کرایەوە، ئامانج لە کردنەوەی ئەم یانەیە بۆ پێشخستنی ئاستی یاری شەترەنجە لە شاری هەولێر و برەودانە بەم یارییە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە بارەی کردنەوەی ئەم یانەیەش (دانا جەمال غەفور)ی ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی شەترەنجی مەلیک بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: کردنەوەی یانەیەکی تایبەتمەند بەم یارییە لە ئەنجامی کۆمەڵێک دەستکەوت و ئەنجامی شایستە کە پێشووتر وەکوو سەنتەر بە دەستمان هێنابوو، کە پێشووتر نەمان دەتوانی بەشداری چالاکییەکان بکەین بەهۆی ئەوەی کە ئێمە سەنتەر بووین نەک یانە، بۆیە ناچار بووین کە یاریزانەکانی خۆمان بدەینە یانەکانی تر و ئەنجامەکانیش بۆ ئەوان بێت لەپاڵەوانییەتییەکان، زیاتر لە 15 یانە یاریزانانی ئێمە یارییان بۆ کردون و ئەنجاممان هێناوە لەسەر ئاستی ئێراق و کوردستان، هۆکارەی بۆ ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئەوەی لەمە بەدواوە بەناوی خۆمان بەشداربین و ئەنجامەکەش بۆ خۆمان بێت، دەمانەوێ پەرەی زیاتر بەم یارییە بدرێت و ببێتە پرۆگرامی خوێندن، زۆرترین یاریزان لە دەوری خۆمان کۆبکەینەوە، هەروەها لەپاڵەوانێتی ئێراقی لە ئاستی تاک 9 مەدالیامان هێناوە 5 زێڕ و دوو بڕۆنزی و دوو زیو، ئەوەش ئەنجامێکی گەورە لە هەموو هەولێر 7 زێڕ هاتبوو پێنج بۆ سەنتەرەکەی ئێمە بوو ئەوەش پاڵنەرێکی باش بوو بۆ ئەوەی بتوانین ئەو سەنتەرە بکەینە یانە، هەوڵ دەدەین لە داهاتوو زۆرترین پاڵەوان درووست بکەین بۆ شاری هەولێر.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 264 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!