لەمیانی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێراق #یانەی وەرزشی هەولێر# لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی شورتە لەم یارییەشدا لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوو لا هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک لە یارییەکە، بەڵام ئەم گێمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەکە ڕاهێنەرانی هەردوو یانە گۆڕانکارییان لە پێکهاتەی یانەکەین ئەنجامدا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە لەم ناوەشدا یانەی شورتە دوو گۆڵی تۆمارکرد، لە بەرانبەریشدا هەولێرییەکان هەوڵی خۆ ڕێکخستنەوەیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەکە بگۆڕن و ناوبژیوانی یارییەکەش یاریزانێکی شورتەی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، هەولێرییش لە خولەکی 88ی یارییەکە گۆڵێکی جوانی لە ڕێگەی (زێدان جەبار) تۆمارکرد، بەڵام سەرەنجام یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی شورتە بە کۆتایی هات بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ و هەولێر سێ خاڵی گرنگی لە دەستدا. لە چوار یاری خاوەنی تەنیا 4 خاڵە.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 225 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!