پەیامی مەعشووق
کە پێم دەڵێن لە ڕابردوو مەنووسە
لە عەشقی کۆن، دڵی مردوو مەنووسە
خەیاڵ دەڕوا بەبێ ئیزن و وەڵامێک
دەهێنێ بۆم لە مەعشووقم پەیامێک
دەڵێ تۆرا لە دوای تۆ ماچی لێوێک
بکا مەستی لە باخی سینە سێوێک
دەنەخشێنێ خەیاڵ و یادی جاران
دەڕێژێنێ وشە وەک تاوی باران
دەکات وێنا، سەمای شیعر و، دڵاری
شەوانی بێ مەراقیی و تاسەباری
دەبێ تێکەڵ بەیان و سازی ئاواز
دەهاوێ بۆی نیگای چاو و موژەی ناز
بەسەرمەستی وەکوو عەشقی مناڵی
چرۆی لێوم بە خەندەی لێوی ئاڵی
بتوانم چۆن لە یادی کەم دەسا دەی
کە من مەستم بە جامێ عەشق و بادەی
#2019-02-05#
دیوانی #پێکەنین بەتامی گریان#
هۆزانەوان #نەسرین تەنیا#
[1]