لە #هەولێر# ی پایتەختی کوردستان لە هۆڵی داخراوی #یانەی وەرزشی ئەکاد# لە شارۆچکەی #عەنکاوە# بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێراق و کوردستان، بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسانی حزبی و حکومی لە هەردوو حکومەتی ئێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان پاڵەوانێتی بادمنتۆنی وڵاتانی ڕۆژاوایی ئاسیا بۆ ئاستی تەمەن ژێر (15-17) ساڵ دەستی پێ کرد، یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە بە بەشداری (89) یاریزانی کوڕ و کچی وڵاتانی (ئێراق، سووریا، لوبنان، بەحرێن، ئوردن، فەلەستین) ، لەنێو ئەم یاریزانانەش شەش یاریزانی کوردی ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراقی بەشداری یارییەکانیان دەکرد، لە دەستپێکی پاڵەوانێتییەکەش بە ئامادەبوونی یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەکە هاتنە نێو گۆڕەپان و دواتریش هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری کوردی نمایش کرا، یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەش بە بەشداری کوڕ و کچە یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕێوەچوو، یاریزانانی وڵاتان توانیان ئاستێکی بەرزی یاری بادمنتۆن پێشکەشی ئامادەبووان بکەن و ڕکابەری بەهێز هەبوو لەنێوان یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەکان، =KTML_Bold=ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو=KTML_End=.
=KTML_Bold=ئاستی 15 ساڵ=KTML_End=
1- هەڵبژاردەی سووریا
2- هەڵبژاردەی ئێراق
3- هەڵبژاردەی لوبنان
=KTML_Bold=ئاستی ژێر17ساڵ=KTML_End=
1- هەڵبژاردەی ئوردەن
2- هەڵبژاردەی سووریا
3- هەڵبژاردەی ئێراق
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 301 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!