فلوتژەن
پیاو دەمبات؛
بۆ دزی
بۆ شەڕ
بۆ خەرمان سووتان
بۆ لووت بڕینی ژن
دەستم دەخەمە دەستی ژنەوە
ژن دەمبات؛
بۆ قەراخ ڕووبارێکی سترانبێژ
بۆ ناو ستۆدیۆی پەپوولەیەکی شێوەکار
بۆ بن کەپری کۆترێکی ڕۆماننوس
بۆ بەر سێبەری درەختێکی فلوتژەن
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]