ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 12 کۆتایی
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
بەیانی 31 /1 / 1978, ئارام ی سەرکردەوئاوات قارەمانی لە گوندی گۆربازەوە پێکەوە لە جەولەیەکدا ڕوویان کردە گوندی تەنگیسەر ، نیوەڕۆ بووگەیشتنە قەراغ گوندەکە، یەکەم ماڵی تەنگیسەر زۆر بەگەرمی خوڵکییان کردن ، ڕوویان کردە ئەو ماڵەو لەوێ چاو ناوەشکێنەیان خوارد.
ئارام چەند جارێک بەئاوات قارەمانی وت:
-بچۆ سەردانی هاوسەرو منداڵەکانت لە گوندی سەر زەل بکە ، من لێرە دەمێنمەوە ، بەیانی یەکتری دەبینینەوە.
قارەمانی ڕووی کرەسەرزەل ، ئارام بەتەنیا لە یەکێک لە ودوو ژوورەی ئەو ماڵەدا مایەوە .
بووکی ئەو ماڵە لەناکاو بەخێرایی لە کانی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و ڕووی کردە ئارام:
-چەکدارێکی زۆر لە لای گوندی گەرەزیلەوە بەرەوئێرە دێن .
ئارام بەدووربینەکەی لەسەربانی ماڵەکەوە سەیری کردن.
زانی ئەو چه کدارە زۆرە جاشن .
ماڵەکە پێ یان وت:
-جاشەکان وەک عەسکەرەکان ، تەفتیشی ماڵەکان ناکەن .
لەو کاتەدا جاشەکان نزیک ئاواییەکە بوونەتەوە
ماڵەکە پێ یان وت
-تا جاشەکان نەگەیشتونەتە ناو ماڵەکان ، بچۆ لە ژوورە خۆت حەشار بدە.
ئارام ڕووه و دەرەوەی گوندەکە هەنگاوی نا . جاشەکان چەند دەسڕێژێکیان کرد ، لی ئارام لەو کاتەلەناو ئاوایییەکەوە چوو بووە دەرەوە .
جاشەکان نەچونە ناو ئاوایی یەکە ، لەخوار ماڵەکانەوە وەستان .تینویان بوو ، دوای ئاویان کرد، ئاویان پێ گەیاندن،
جاشەکان خەڵکی ئاواییەکەیان کۆکرده و لێ یان پرسین:
-پێشمەرگە لەناو ئاوایی و ئەم دەوروبەرە دا نی یە؟
-زۆر دەمێکە پێشمەرگە نەهاتون .
جاشەکان پەلەیان بوو بڕۆن ، لە ترسا هەر سەیری ئەم لاو ئەو لایان دەکرد،
لە ناکات و جاشیکیان ڕووی کردە خەڵکەکە:
-ئەو زەلامە کێ یە ؟بۆوا بەخێرایی ڕادەکات ، ئێوە بۆ وتان کەس لەناو ئاوایی نە بووە؟
وتیان:
-ئەوە سەربازی هەڵاتوی گوندەکەیە، لە ترسی ئێوە ڕادەکات .
-جا بۆ ڕادەکات، ئێمە سەبازی فیرار ناگرین .
-لەو کاتەدا ئارام ماندوو بوو ، چەکەکەی لە شانی داگرت وکردبویە شانەکەی تری ، تیشکی خۆرەکە لە چەکەکەی دابوو، شەوقی دابوەوە .
جاشەکان وتیان:
-ئەوە خۆ چەکی پێیە ؟
ئارام زۆر لە گوندەکە دوور نەکەوتبوەوە ، لە بری ئەوەی ڕووە وشاخەکە هەنگاو بنێ ، ڕووەو ئاڕاستەی گوندی قازانقایە بەخێرایی هەنگاوی دەنا .
لەو کاتەدا ، جاشیکیان بەدوای ئارام دا ڕای کردبوو .
-دەزانم بەرەوکوێ ڕادەکات ، ئێستا پێشی لێ دەگرم
چەند دەسڕێژێکی لێ کرد .
دوای تاوێک ، جاشەکە بە چەکێکەوە گەڕایەوە ، ڕووی کردە خەڵکی ئاوایی کە.
-کوشتم ، بڕۆن تەرمەکەی لەو چەمەدا بیهێننەوە .
ئێوارە یەکی درەنگ بوو ، جاشەکان نەیان دەوێرا ، لە شوێنی خۆیان بجوڵێن
جیهازیان کرد ، کۆپتەرێک هات بەهانایانەوە .
خەڵکی تەنگی خۆیان گەیاندە لای جەستەک ، ( ئارام)* بوو ، خوین لە جەستەی دەچۆڕا.
عەبدووڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاو:
ئاوات قارەمانی ، ڕێگا باریکەکان ، ڕۆمانە یاداشت ..2006-سلێمانی.
پێشەکی وپێداچوونەوە و داڕشتنەوە ی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود .
*چەند سەرکردەیەک دوای شەهید کردنی ئارام ، وا خۆیان نیشان دەدا کەوا ڕۆڵی بەهای سەنگی ئارام دەنوێن ، ڕێچکەی هەنگاوەکانی ئارام ده گرنە بەر ، لەگەڵ ڕێزم دا بۆ ئەو سەرکردانە ، هەرچەندە وتنی ڕاستییەکان زۆر قورس و تاڵە ، ئەو بەڕێزانە قەد ناتوانن وەک شکۆی تایبەیمەندی کەسێتی باڵای ئارام ی سەرکردە بن ، ئەوبەڕیزانە نەک ڕێچکەی ئارام ، نەیانتوانی یەک هەنگاوی شەهید ئارامی سەرکردەی مەزن بگرنە بەر. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=