خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی، یان ماڵی مەستوورە، یەکێکە لە خانووە کەلەپوورییەکانی #سلێمانی#، کە سەر بە فەرمانگەی شوێنەواری ئەو شارەیە و مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1915-1920.
ئەم خانووە، کە پێشتر (ماڵی شێخ عەلی)یان پێ گوتووە، ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی ئەو شارە و لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی نۆژەن کراوەتەوە و وەک قاوەخانەیەکی کولتووری بە ناوی (ماڵی مەستوورە) کراوەتەوە، کە ئەو چەند گەنجەیە بەڕێوەی دەبەن.
ئەم خانووە کەلەپوورییە هەر لەسەر دیزاینی کۆن و ڕەسەنەکەی خۆی نۆژەن کراوەتەوە.
ئامادەکردنی بابەت و وێنە: #ڕۆیا سەردار#[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 309 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!