ناونیشانی چیرۆک: وەرزەکانی ساڵ
ناوی نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
لانە کچێکی ژیربو، یارمەتی دایکی دەدا لەهەڵگرتنەوەی پۆشاکە گەرمەکانی وەرزی زستان و لەگەڵ ئەوەشدا پۆشاکە سوکەکانی بەویستی دایکی دەردەهێنا، تەماشای دایکی دەکرد کە دەبێت بۆچی ئەم کارە بکات،
لانە گوتی: دایە گیان بۆچی پۆشاکە گەرمەکان هەڵدەگرین؟
دایکی گوتی: لانە گیان مرۆڤ دەبێت لەگەڵ گۆڕینی وەرزەکان خۆی بسازێنێ، ئێستا کە وەرزی زستان خۆی پێچاوەتەوە لەبەرئەوە دەبێت ئێمەش ماڵئاوايی لێبکەین، سۆبا و ڕایەخ و پۆشاکەکانیش هەڵبگرین و وبەخێر هاتنی وەرزێکی تازە بکەین کە بەهارە، خۆمانی بۆ ئامادەبکەین، بۆ گەشت و سەیران و بینینی دیمەنی جوانی کوردستان.
لانە گوتی: دایەگیان ئەی ئێستا پۆشاکە فێنکەکان دەردەهێنین؟
دایکی گوتی: بەڵێ کچم، چونکە لەم وەرزەدا ئاووهەوا مام ناوەندە ناوە ناوە باران دەبارێ و گژوگیان سەردەردەهێنێت و کەنگر و ڕێواس و دۆمەڵان و قارچک پێدەگات، وەرزی گژو گیایی بەهاریی دەبێت.
لانە گوتی: باشە دایەگیان لەدوای بەهار چ وەرزێکە؟
دایکی گوتی: لانەگیان لەدوای ماڵئاوايی لەوەرزی بەهار نۆرەی وەرزی هاوینە، هاوین ئاووهەوا گەرم دەبێت، توانای دەرچون و گەشتکردن کەم دەبێت، ساردەمەنی دەخورێتەوە، میوەی تایبەت پێدەگات، وەکو شوتی و کاڵەک و ترێ، لەماڵەکان فێنک کەرەوەو پانکە بەکاردێ، پشوی قوتابخانە زیاتر دەکەوێتە وەرزی هاوین.
لانەگوتی: دایە گیان لەدوای وەرزی هاوین چ وەرزێکی تردێت؟
دایکی گوتی: وەرزی پاییز دێت، کچم ئەم وەرزە دەشت و دەر تارای زەرد دەپۆشێ و درەختەکان گەڵاکانیان زەرد هەڵدەگەڕێت و گەڵاکان دەکەونە سەر زەوی، پاییز وەرزی گەڵاڕێزانە، هەروەها لەدوای وەرزی پاییز وەرزی زستان دێت، دووبارە دەست دەکەینەوە بەهەڵگرتنی پۆشاکەکان و دەرهێنانی سوپاو ڕایەخەکان، کچی خۆم وەرزەکان چواردانەن و هەر وەرزێک چوار مانگە، هەر مانگێک ناوی تایبەتی خۆی هەیە...
لانە گوتی: دایەگیان تۆ کام وەرزت لەلاخۆشەویستە؟
دایکی گوتی: لانە گیان وەرزەکان بەهار، هاوین، پاییز، زستان هەر وەرزەو گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەرچواریان تەواوکاری یەکترن، لەبەرئەوە هەموویان خۆشەویستن...
لانە گوتی: سوپاس دایەگیان، تێگەیشتم کە هەر جوار وەرز دەبێت بوونی هەبێت، تەواوکاری یەکترین، ساڵ لە چوار وەرز پێک دێت. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=