جۆری وشە: ئاوەڵناو/ئاوەڵکار (بە گوێرەی شوێنی لە ڕستەدا)
واتا:
نموونەی هۆنراوە:
بەدەم هاژەهاژێکی بەزایەڵەوە
سەربەرەو خوار ئەبیتەوە و ئینجا بە لووزەو
ئەڕژێتە ناو دڵ و چاوی منەوە و منیش ئەوسا
چیم بوێ ئەبم بەوە؟! (#شێرکۆ بێکەس#) [1]
لووزەو: =KTML_Bold=فەرهەنگی خاڵ=KTML_End=
ڕێژەوی زۆر (تیار)
بەتوندی هەڵڕژان
لووزەو: =KTML_Bold=هەنبانە بۆرینە=KTML_End=
کوردی:
1-خزینی شتی ورد بە پڕایی.
نموونە: جەواڵ دڕا گەنم لووزەوی کرد.
2-دەرچوونی ئاو لە کون و قەڵشتەوە بە تەوژمی.
نموونە: لووزەوم بەردە سەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم «هێمن»
3-سواری زۆر و بەپەلە
نموونە: لووزەوی سواران سەری کرد
فارسی:
1-ریزش دانەها در پی هم.
2-ریزش آب با فشار.
3-گروه سواران شتابزده.
لووزەو: =KTML_Bold=فەرهەنگی شێخانی=KTML_End=
بەپڕی هەڵڕشتن
لووزەوم بەردە سەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم (هێمن). [2]
لووزەو
(هێمن) فەرموویەتی:
( (وەرە مەیگێڕ، دەمەوێ؛ ئەمشەو غەمی دڵ کەم کەم
لووزەوم بردە سەرێ، نامەوێ جورعەی کەم کەم))
لووزەو واتای چییە؟
لەبەر ئەوەی کورد، زمان و وشەی خۆیان لێ بووە بە دێوودرنج، ئەگەر ئەمڕۆ ئەم وشەیەیان بۆ شیتەڵ نەکەین؛ سبەی لێیان دەبێتە کۆڵی شێر و پێیان شیکار ناکرێت. چاری ناچار، وشەیەکی بێگانە دەدۆزنەوە کە بیچمی لەو بکات و ئاوقای ئەوی دەکەن و تێی هەڵدەپێچن.
وشەی لووزەو شێوەیەکی تری وشەی
(لووزەوە، لێزمە، لاسامە، لاساوە، لاسان، زەلان، لەنگێزە)یە واتە (ڕێژنە، بەخوڕ، ڕەهێڵە).
بۆ نموونە فرمێسکی بەخوڕ (لووزەو)ە.
بارانی بەخوڕ و شەستە و ڕەهێڵە (لووزەو)ە.
فیچقەی خوێن (لووزەو)ە.
بەڵام لێرەدا، هێمن مەبەستی لە لووزەوم بردە سەرێ.
ئەو کەفوکوڵەیە کە لە جۆشبوونی شتێک لەسەر ئاگر و تاوسەندنی هەڵدەچێت و بەرەو سەرەوە دەکفێت.
ماناکەی: کەفوکوڵی دەروونم هەڵچووە و تەواو دروونم پڕ بووە لە خەم و لێم دەڕژێت.
بنەمای وشەی لووزەو و ئەوانی تر هەموو، وشەی (لەز: خێرا، پەلە)یە.
وشەی لووزەو، یان لاساو بە مانای هەڵسانی ئاو و لافاویش ڕۆشتووە. (سێڵاو، لێشاو، لاشاو، لێزماو، ....)
هەروەها بە واتای ڕێچکە و ڕیز و بازرە و کۆزیلکەش ڕۆشتووە.
لووساوکەی خوێن: ڕێچکەبەستنی خوێن. [3]