تەماعکاری
دوو پشیلەی جووت و ڕێک
هەستان چوونە جێیێک
بۆ دزیی سەلکێ پەنیر
کەوتنە پیلان و تەدبیر
وەختێ تەدبیر ڕێک خرا
شوێن و ڕێگا دانرا
چوونە سەری دوو بە دوو
پەنیریان دەسگیر بوو
بۆ تەماع و بەشی زۆر
لێیان بوو بە شەڕ و شۆڕ
تێر و پڕیان لەیەک دا
تاکو هێزیان لێ بڕا
کاتێ تەواو ماندوو بوون
شەرعیان بردە لای مەیموون
وتیان ئەتکەینە قازی
هەردووکمان بکە ڕازی
مەیموون هەستا زوو بەزوو
هێنایە پێش ترازوو
پەنیری لەت کرد بەدەم
بەشێ زۆر و بەشێ کەم
خستیە ئەم سەر و ئەوسەری
ترازووەکەی هەڵبڕی
دەستی کرد بەکێشانی
لایەک گرانی هانی
مەیموون قەپاڵی لێ گرت
تا بەجارێ کەلی کرد
ئەمجا بچوک بوو سەرکەوت
ئەوی تریشیان داکەوت
لەم پاروویەک لەو پاروو
تا پەنیری خوارد هەموو
پشیلەکان بەبێ بەش
مانەوە مات و ڕووڕەش
خولاسەی ئەم قسانە
تەماعکار پەشیمانە
ئەوی بەد و ناڕێکە
بەدڵ نەفرەتی لێ کە
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 114 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!