بۆ گاڵتە و گەپ
ئەم شیعرانە لە شێوەی قسەکردنی «سەید نووری بەرزنجی کونەکۆتری» دانراوە.
ئەمن لە تەفتیش چوو لە کوردستان
ئەمن دیت مەنزەر وەک باغ و بیستان
لە خۆم زۆر مسرور لە ئەو مەنزەرە
ئاوی جبالی شوبهی کەوسەرە!
گولان ئەو حمرا «مختلف الوان»،
شیان تەنەزوه دەیکەن لە خۆیان
لەو سەنەی مازی چومان لە پێنجوین
دیتمان زۆر ئەشجار خەزراء و ڕەنگین
زۆر پیاوان گەورە چوون لە ئەو جێگا
ئیستغراب کردیان لەم جەدید ڕێگا!
دائیرە ئیشغال زۆر جەهد کردی
تەریق سەییارە لە پێنجوێن بردی
ڕەشۆڵ موغەننی حارب دەیکردی
قلوب عالەم جلب دەیکردی!
ئەو موتەسەریف حازم ئیداری
لایق لەسەر ئەو کورسی وەزاری
ئەو سلێمانی دەیکا لە جەننە،
شەخسی موقتەدیر ساحب الهمه
یا ڕەب مستقبل ئەم وەتەن خۆمان
ارتيقاء بکات کسائر بلدان!
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]