قوتابخانە و کۆشکی کەلات لە ساڵی 1700 لە گوندی نەهری نزیک لە #شەمزینان# درووستکراوە. پێش درووستکردنی ئەم کۆشکە و لە شوێنی کۆشکەکە، قوتابخانەیەک لەوێ هەبووە بە ناوی قوتابخانەی نەهری، کە وەک ناوەندێکی گرنگی ئایینیی تەریقەتی قادری ناسرابووە، دواتر کە ژمارەی قوتابییانی ئەم قوتابخانەیە زیاد دەکات، سەید محەمەد بڕیار دەدات، کە قوتابخانەکە (کۆشکی کەلات) نۆژەن بکاتەوە.
مێژووی قوتابخانەکە کۆنترە لەوەی لێرە باس کراوە و لەسەرەتا وەک ناوەندێکی گرنگی سیاسی لە باکووری وڵات ناسراوە، لەبەر ئەوەی سەرەتای شۆڕشی ئازادیی #کوردستان# بە سەرۆکایەتیی (#شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری#) لەو کۆشکەدا دەستی پێ کردووە و ڕاگەیەنراوە، بینای قوتابخانەکەش وەک ناوەندێکی سیاسی بۆ دامەزراندنی پەڕڵەمان و مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە بەکار هێنراووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 446 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!