ناونیشانی پەرتووک: نەوجەوانان چۆن بیردەکەنەوە؟
ناوی نووسەر: جیلی ئیلی
ناوی وەرگێڕ: #سۆیلا حەمەڕەشید#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕێنوێن#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکەی کە لە بەردەستی تۆی خوێنەردایە، بە دەستی نەوجەوانێک (جیلی ئیلی) نووسراوە، کە وەک خۆی ئاماژەی پێ دەکات، ئەوەی ئێمە دەتوانین نەوجەوان لە زاری خۆیەوە بناسین، گەلێک بەبایەخترە لەوەی کە تەنانەت لە زاری پسپۆڕی پەروەردەیی و دەروونی و شارەزای قۆناغی نەوجەوانییەوە بە دەستی بێنین. چونکە ئەو کەسە هەرچەندە شارەزا و پسپۆڕ بێت (لەگەڵ ڕێز و پێزانینی زۆر بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانیان، بێگومان بێسوود نابن و کەڵکی خۆیان هەیە) دواجار کەسێکە لە دەرەوەی قۆناغەکەیە، عەیامێکە ماڵاوایی لە قۆناغی نەوجەوانی کردووە، بەتەواوی لە یادگەیدا نەماوەتەوە، کە لەو قۆناغەدا هەست و بیر و ئەندێشەکانی چۆن بووە؟ تاوەکوو بەو پێودانگە لەبارەی نەوجەوانەوە بدوێت. سەرەڕای بوونی جیاوازی لەنێوان نەوجەوانی ئێستا لەگەڵ نەوجەوانی ڕابردوودا. هەر لەبەر ئەوەیە “جیلی ئیلی” بە شێوەیەکی سادە و بە زمانی نەوجەوان و ستایلی خۆیانەوە، شرۆڤەی بارودۆخی خۆیان وەک نەوجەوان دەخاتە بەردەست و دیدەی دایک و باوک و پەروەرشیاران، بۆ ئەوەی لەو سۆنگەیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. [1]