برێشکەی جۆ دەخوات، دەستی بەسابوون دەشوات
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (برێشکەی جۆ دەخوات، دەستی بەسابوون دەشوات)، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: نانی جۆ دەخوات تڕی سوێر دەکات یان دەسماڵ سپی سابوون بە قەرز، لێرەدا برێشکەی جۆ، واتە برژاندنی دانەوێڵەی جۆ بە گڕ و ئاگر، ئەوە کاری هەژار و کەمدەرامەتەکانە دەیکەنە قووتی ماڵ و منداڵیان، ئەگەر کەسێک دەستکوورت و نەدار بێت لە بەرانبەریش لوتبەرز و لە خۆبایی بێت بەتەوسەوە پێی دەڵێن: برێشکەی جۆ دەخوات، دەستی بەسابوون دەشوات.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 99 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!