نێرەکەری گون دەستاڕە، بەهار نەهاتییە چ هاڕەهاڕه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نێرەکەری گون دەستاڕە، بەهار نەهاتییە چ هاڕەهاڕه)، هەندێک دەستەواژە و بڕگە و شاڕستە و پاڕستەی کوردەواری هەیە، هەر بۆ خۆشی ڕێکخراوە و دواتر وەکوو ئیدیۆمی لێهاتووە، نێرەکەر ئەندامی زاوزێی بەگوێرەی قەبارەی خۆی گەورەتر دەردەکەوێت، لێرەدا گونی بارتەقای بەردە دەستاڕ چوێنراوه، بەهارانیش وەرزی گژوگیایە و لەوەڕ خۆشە کە قوت و بژێوی ئاژەڵەکە دابین دەکات و تێروپڕ دەبێت و دەست دەکات بەزەڕەزەڕ، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت کە کاڵفام و کەم ژیر و نەزان بێت لەسەر بنەمای پێشهاتەکان پێش ڕووداو بکەوێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 72 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!