ناونیشانی بابەت: (خۆم و عوودەکەم) لۆ بەغدایێ و بە گریانەوە خواحافیزییان لێ کردم!
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
پاشی ئەوەی لە #بەغدا#یێ ڤیزەی سێ مانگی نەمسام وەرگرت، گەڕامەوە #هەولێر#ێ و لێنەگەڕام خەرک بزانی و بەحسی ڤیزەی نەمساشم لە کن کەس نەکرد، چونکە حەسەب ئەمرە تەنفیزیەکەم، لەگەر سەفەرەکەی لۆ تورکیا و ئوردنێ تێکی ناکردۆ! بە #شێرزاد عەبدولڕەحمان#ی ڕەحمەتییم گۆت: ”ئەمن بەس حەفتەکم لێرە مایە“ و سوئالی ئەوەم لێ کرد، کە ئەو لە ئیجازە وەرگرتنێ و خۆحازرکردنێ گەیشتە کێندەر. چونکە من و ئەو قرارن دابوو هەردووک وێکڕان سەفەر بکەین.
بەران ئەو مەسەلەکەی وەکی من بە جدی وەرنەگرتبوو، دیار بوو هەتا ئەو وەختیش هیچ خۆی لۆ حازر نەکردبوو! ئەو هەر بە منیەگۆت: خەمت نەبی کاک ڕزگار، هەر پاشی تو، ئەمنیش بەڕێکەوم و لە نەمسای ئێکدیەبینینۆ! وەکی دوایێ خەبەرم لۆ هات، کە هەر ئێک دوو حەفتە، پاش سەفەرکردنێ من، سەفەرکردن بە تەواوی ڕاگیرا و مەنع کرا، سەفەرکردن بەس لۆ وەزیر و مەسئوولی گەورە مەسمووح بوو.
ئەوجا ئەمن بە دوو ئیشەکان کەتم، چوومە بانقی ڕافیدەین و 1000 دینارم گۆڕیەوە و لە موقابیلی ئەوەش، تەقریبەن3220 دۆلاریان دامێ! ڕۆژەکی لە مارێ دانیشتم و فکرم لەو هەموو کاسێتانەکردۆ کە شتی خاس و پڕۆڤەی گۆرانی و قسەکردن و شیعر و مەقامی مەمنووعیان لەسەر تەسجیل کرابوو کە کو لەگەر خۆیان ببەم، دوایێ چم کرد! هەستام بەرگەکانم گۆڕین و بەرگی تازەم لۆ دانان و ناوی گۆرانبێژە مەشهوورەکانی ئەو عەسرەم لەسەر نووسین (وەردەی جەزائیری، فەرید ئەتڕەش، عەبدولحەلیم حافیز هتد...) بەو ئەمەلەی لە تەفتیشکردنێ، موشکیلەم لۆ دروست نەکەن و ڕێم لێ نەگرن و بتانم لەگەرەخۆ بیانبەمە خاریج و نەفەوتێن!
ڕۆژ و سعات و دەقەمەژماردن، هەتا ڕۆژێ سەفەرکردنێ نزیکەبۆ! چونکە وەزعەکە خراپەبوو باش نابوو، خەرک تەوەقوعیانەکرد ئەوڕۆنا سبەی، سەفەرکردنێ مەنعەکەن و ڕاگرن. لەسەر ئەعسابەژیام، نە خەوم خەو بوو، نە ئاگام لە خواردنێ مابوو، هەر فکرمەکردۆ کەنگی ئەو ڕۆژە دێ ئەمن ئەو عیڕاقە شەڕاویەی بەجێ دێرم؟ وەختی برادەرەکانی زۆر نێزیکم زانیان، کە ئەمن ڕۆژی ئێکشەمێ، تاریخی 7-6-1981، سەفەرێ خاریجیەکەم، ڕۆژی 6-6-1981، لە نادی عومال، دانیشتنەکیان لۆ من زوو پێکهینا و هەروەکی حەفلەکی تەودیعی بوو.
باش نایێتۆ فکرم کێن لەگەر بوون، بەران ڕەنجبەری برام و سەید #ئەحمەد بەرزنجی#ی ڕەحمەتی، شێرزاد سەرسپی و فوئاد چەلە و هەندەکی دکەش لەوێ بوون. شەوەکی زۆر تاریخی بوو، زۆر قسەی خۆشن کرد و زۆر پێکەنین، بەران وەکی شەوانیتکە تاخیر نەبووین، خواحافیزیم لێ کردن و بەران پێم گۆتم، لە کم و کورتیم عەفوو بکەن گەردەنم ئازاد کەن، کەنگی جارەکیدکە ئەیانبینمۆ! وەکی پێشینیان گۆتیتیان (چوون بە دەستەخۆتە، بەران گەڕانەوە نا).
لەگەر ڕەنجبەری هاتینۆ مارێ، دیتم هێشتا هەموو دانیشتینە و نەنووستینە! دیار بوو گلەیی ئەوەشیان لێ کردم کە لەباتی ئەو چەند سعاتەی مایتم لە مارێ بەیە سەر، چوویمە نادی و لەگەر برادەران دانیشتیمە. هەتا درەنگی شەوێ دانیشتین و قسەنەکرد و لەباتی ئەوان دری من بدەنۆ، ئەمن درێوانمەداوە، هەرچەندە بەسەرخۆم ناینا، بەران لە درەوە خەمم لۆ خواردن، ئەمن ئەمزانی کە عەموودی فەقەریی مارەکەیمە و کە مارەکەشم بەجێ هێشت، یەعنی مارەکە تێکەچی!
بابم بە ڕەحمەتێ بی، ئەو شتەیەزانی، کە قسەیەکرد زۆر بە زەحمەتی پێیەکرا، فرێمسکەکانی بشارتۆ! بە هەمانم گۆت: ”ئەمن سبەینێچمە بەغدایێ و لەوێش لۆ نەمسای و ئەگەر مەجبوور بووم لە جادەش دەرۆزێ بکەم، هەتا سەدام و بەعس مابی جارەکیتکە نایێمۆ عیڕاق، تەمەناکەم ئەو شەڕە زوو خەلاس بی و ئەو نیزامە زوو نیهایەتی بێ، داوایەکم لەنگۆ هەیە، کە ئێکدی و خۆشبوێ و ئیحتیڕامی ئێکدی بگرن و لەگەر ئێک باش بن، ئاگاو لە مام حەمەدەمینی بی، کەسەکی زۆر مەغدوورە و هیچ خۆشیی لەو دونیایەی نەدیت و لەمە زیاتر کەسیتکەی نیە! ئاگاو لە شادۆی بی خوشکۆرەی تاقانە و بێدریی نەکەن.“
لە جەوەکی زۆر کڕو بەسام، هەموو گێیان لە من ڕاگرتبوو! لە چاوی هەموانیشم عادزی ودلگرانیەدیت، وابزانم ئەو شەوی کەس لە مارێ مە تێرخەو نەبوو، شەوەکی هەتا برێی ناخۆش و گەرم و زۆر کورت بوو، سبەینێ زوو هەستام، وەلەو هەر دوو سێ سعات نوستبووم، بەران ئاگام لەخۆ نەبوو کە کم نوستیمە، یا ماندیمە، مارێمەش مندارەکانی لێ دەرکە، ئەوانیتکە هەموو لەگەرە من هەستانو لۆ خاتری حواحافیزیێ، بوە گریان و هەرا، بابم وەختی خواحافیزیی لێ کردم و ماچی کردم، خۆی پێ ڕانەگیرا و دەستی بە گریانێ کرد و ئاخر قسەی ئەوە بوو: کوڕم ئەتوو هەنکاڕۆی، بەران پاشی توو، ئەو مارە کاولەبی، بڕۆ لە حفزی خوایدا بی و ئاگات گەلە لەخۆ بی
خواحافیزیم لە هەمان کرد و جانتا و عوودەکەم هەرگرت و چوومە گەراجی بەغدایێ کە بەرامبەری مارێ مە بوو. لەوێش سواری نیڕنەکی بووم و لۆ بەغدایێ، لە ڕێیێ هەر خەمی ئەوەم بوو، لە لایەکی ئەمگۆ تەماشێ ئەمری تەنفیزیەکەی نەکەن، کە تورکیا و ئوردنی لێ نووسرایە و، پاسەپۆرتەکەشم ڤیزەی نەمسای لێ درایە، لە لایەکیتکە کاسێتە خاسەکان تووشی موشکیلەکم نەکەن، وەکی هەموو جارێ پاسی ئەو ڕێیەی لۆ نانخواردنێ نیوڕانێ لە مەتعەمەکی سەر ڕێی ڕاوەستا و خەرک لەوێ نانیەخوارد، وابزانم ئەو جاری لە توزخورماتووی ڕاوەستا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=