ناونیشانی پەرتووک: مارکس و بووکەڵەکە
ناوی نووسەر: مەریەم مەجیدی
ناوی وەرگێڕ: #ئازاد بەرزنجی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: سەردەم
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
لە ڕۆمانەکەوە:
-من لە فەرەنسا گەورە بووم.
-ئێ، ئاوا، کەواتە لە پاریس دەژیت؟
-بەڵێ.
-بەختەوەریت.
-بەڵێ، وەلێ ئەوە ئاسان نەبوو. خۆت دەزانیت ژیانی تاراوگە...
-ژیان لە ئێراندا دۆزەخە. ئینسان لە تاراوگە بێت زۆر باشترە لەوەی لێرە دابڕزێت. لە فەرەنسا ئازار بچێژیت باشترە لەوەی لێرە بیچێژیت، باوەڕم پێ بکە.
-تۆ ئەم وڵاتەی خۆتت خۆش ناوێت؟
-با، خۆشم دەوێت، وەکوو دایکم خۆشم دەوێت. وەلێ سەیرێکی دەوروبەرت بکە: ئەم سەرکردە گەمژانە لە هەموو لایەکەوە داماندەدۆشن. تەحەموولمان نەماوە.
-وا نامێنێت، دەگۆڕێت، دڵنیام. ئەم دۆخە هەر وا نامێنێتەوە.
-خوا بکات. وەلێ ئێمە ترساوین. کۆمەڵێک بەربەریی خوێنڕێژ حوکممان دەکەن. خێزانەکەتان بەر لە ئینقیلاب چوون بۆ فەرەنسا؟
-دوای ئینقیلاب بە حەوت ساڵ. [1]