پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە #03-07-2024#، لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا مەسعود بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وئێراقی فیدڕاڵ لە ساڵانی ڕابردوو هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان شیکردەوە.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێراق پشتیووانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و ئەوەشی باس کرد کە بەریتانیا لە هەموو دۆخێکدا بە بایەخەوە سەیری ئێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەت لەبارەی بابەتە ئابوورییەکان و هەڕەشەی تیرۆر و دیاردەی کۆچ.
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی
شنگالشنگال و هەڵبژاردنەکانی هەرێم و بابەتی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان چەند تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 145 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!