پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، #03-07-2024#، لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی #هەولێر# و بەغدا و بارودۆخی سیاسیی ئێراق تاوتوێ کرا و مەسعود بارزانی هۆکار و پاڵنەرەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئێراق و بوونی نییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی حەز بە سەقامگیریی ئێراق و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراقی فیدڕاڵ دەکات.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکاری و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکان و ئەو هەڕەشانەی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنە ئامانج. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 57 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!