نان لە سێری بێتە خواری یەکدی ناگریتەوه
سێر: سێڵ، ساجە، لە #هەولێر#ێ پێی دەوترێت: سێر، نانی تیری و ئەستوکی لەسەر دەبرژێنرێت، ئەو نانەی کە دەخرێتە سەر سێری بۆ برژاندن، کە برژا و کاتی هات دەهێنرێتە خوارەوە، جارێکی تر ناخرێتەوە سەر سێرەکەی، کچ و کوڕ لە ماڵە باوان چ شوو بکەن چ ژنی بهێنن، جارێکی تر وەکوو کوڕ و کچ ناچنەوە ماڵە باوان، برا و برا، خوشک و خوشک کە چوونە ماڵی خۆیان ئیتر نانیان کەرت دەبێت و وەکوو پێشووی لێ نایەتەوە بۆیە کوردەواری وتویەتی: نان لە سێری بێتە خواری یەکدی ناگریتەوە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 51 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!