نانی کەوتە ئاوەوە ئەیوت خێری مردووەکانم بێت
خەڵکی نانکوێر و قرچۆک بەهیچ کلۆجێ دەستیان لە هیچ شتێکی خۆیان نابێتەوە بیبەخشن یان بیکەنە خێر و پیاوەتی و دەستگرۆیی خەڵکی پێ بگرن یان ببنە دەستبار بۆ بارکردن و ڕاستکردنەوەی باری خواری خەڵک، ئەگەریش ناچار بکرێن و هیچ چارەیەکیان نەبێت، ئینجا زاریان دەکەنەوە و پیاوەتی بە ئاوی حەمام و کەپەکی ساوار و دۆی ڕژاو و ئاردی ناودڕکانەوە دەکەن کە ئەوانەش هیچیان بەخێری ئەوان نانووسرێت چونکە لەدەست دەرچوون و ناگەڕێنەوە بۆ ئەو جۆرە کەسانە کورد وتویەتی: نانی کەوتە ئاوەوە ئەیوت خێری مردووەکانم بێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 145 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!