بەقاڵ چی لە تێڕەکەیدا هەبیتن ئەوە گاز دەکات
هاوشێوەی ئەمە وتراوە: #گۆزە چی تیا بێت ئەوەی لێ دەڕژێت#، بەقاڵ: کەسێک لە دووکانێکدا ئازوخەی وەکوو نۆک و نیسک و برنج و شەکر و تۆچا و بڕووش و گەنمەکوتا و کونجی و گوێز و مێوژ و میوە و تەڕە و سەوزەی دەفرۆشێت، لەکۆندا بەقاڵی گەڕۆکیش هەبوو بارە مێوژ و قەسپ و خوێ و تەماتەیان دەهێنایە گوندەکان چ بەئاڵشتی شمەک بەشمەک وەکوو کرۆسک و مێوژ بە گەنم و جۆ یان بەدراو دەیانفرۆشت، جۆری دووەم ئەو بەقاڵەی بە کەرەکەی لە گوندەکاندا دەگەڕا، بارەکەی زۆربەی جاران لەناو تێڕکە بووە، تێڕکە: تێڕ، یان جەواڵێکی گەورە بووە، کراوە بە دوو لا تێڕکە وهەر لایەکی بەسەر لایەکی گوێدرێژەکە شۆڕ دەبووەوە و پڕ دەکرا لە مێوژ و کرۆسک و خوێ و قەسپ و...تاد، وەکوو عەتاران هاواری دەکرد یاڵڵا قەسپ یاڵڵا خوێ، ئینجا لە کوردەوارییدا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کەچی لەباردا بێت هەر ئەوەیە یان کەسێک قسەی نەشیاو بکات ئەوە ناو هەناوی ئەوەندەی هەڵگرتووە، لەڕوویەکی تریشەوە توانای کەسەکە دیاریکراوە و هەر ئەوەندەی لە توانا و لەباردایە، لە #هەولێر#ێ وتراوه: بەقاڵ چی لە تێڕەکەیدا هەبیتن ئەوە کار دەکات.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 16 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!