بۆ خواردنێ جەنجەڕە، بۆ کرنێ پیرە کەرە
جەنجەڕ: جەنجەر، ئامێرێکە بەدار و ئاسن و گاسن درووستکراوە بۆ کێڵانی قرشەی گەنم و جۆیە لەسەر خەرمانان، گوێدرێژ یان گا یان ئێسترێک ڕایدەکێشا و گێرەی پێدەکرا، بەمنداڵی لە ئاقاری خرابەی گوندی #گەرمکی تەقتەق#ی شارەدێی #تەقتەق# بینیومە (مام حەسەنی کێخوا حەمەدەمینی گەرمک) بەکاریدەهێنا و ئێمەش سواری جەنجەڕەکە دەبووین بەو گەرمایەی مانگی تەمموزێ زۆر خۆش بوو، چونکە لە کاتی خێرا ڕۆیشتنی وڵاغەکە فێنک دەبووینەوە و سواری جەنجەڕیش تامێکی تایبەتیی بۆ منداڵ هەبوو، ناوە ناوە مام حەسەن بە شەنە ئاسنەکەی هەندێک قرشەی دەخستە بەردەم جەنجەڕەکە و جەنجەڕەکەش قووتی دەدات و دەیهاڕی و دەیکوتی تا ئەو خەرمانە تەواو دەبوو، جەنجەڕ هەر کاری خواردنی قرشەی خەرمانەکە بوو، پیرەکەر، توانای کارکردنی نەماوە و کاری پێناکرێت، ئەوە لە ناوچەی #موکریان# کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی تەمبەڵ و تەوەزەڵ و گەلۆر و زڕتە زەلامی زۆر خۆری ناکاسب وتراوە: بۆ خواردنێ جەنجەڕە، بۆ کرنێ پیرە کەرە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 46 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!