چل نان بۆ دیاری نابێت
لە کۆندا لە وڵاتی کوردەواری هەندێک نانکەر لە کاتی نانکردن هیچ نانێکیان بۆ پاشەکەوت نابوو لەبەر ئەوەی خەڵک زۆر ڕەش وڕووت و برسی و هەژار بووە، جار هەبووە سەپانێکی برسی لەلای نانکەرێکەوە دانیشتووە چەند نانی برژاندووە هەمووی خواردووە، نان بەقەدر و قیمەت بووە یەک دوو نان کراوە بەنووردوو خراوەتە ناو تورەگەی شوانەوە یان ڕێبوارەوە، بەڵام چل نان نەدراوە بە کەس، ئەو حاڵەتە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ شتێکی زۆر یان شتێکی گەورە یان داواکارییەکی زۆر دەوترێت: چل نان بۆ دیاری نابێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 66 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!