جۆخینی لەبەر با یە
وتراویشە: نانی لەسەر سێرێیە یان نانی لەسەر سێرێ سووتایە، جۆخین: خەرمان و هەندێک شوێنیش پێی دەڵێن بێدەر، لە گوندی گۆرقەرەجی زێدی گەورە شاعیری کورد #حاجی قادری کۆیی# ناوی ئاقارێک هەیە بەناوی (بانە بێدەر)، هەروەها لە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانیشدا هاتووە:
هاتم لەلای ئەو لایە
خەرمانم لەبەر بایە
بە مەندیلی مەلایه.
قۆناغەکانی خەرمان و جۆخین: کوتانی قرشە و وردە کوت و تارمە و ڕەوسە و کۆمەڵ کردن و هەڵگرتنەوەی بەرهەمەکە دێت تا دەگاتە بن خەرمان، کەسێک جۆخینی لەبەر با بێت واتە هێشتا بەرهەمەکەی کۆ نەکردووەتەوە و کاریشی هێندە زۆرە پێ ڕاناگات کارەکانی بکات ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ سەرقاڵی و پێ ڕانەگەیشتنی کاروبار دەوترێت: جۆخینی لەبەر بایە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 21 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!