چەقۆ و خەیار به دەست خۆیەتی
خەیار، ئاروو تەڕە و سەوزە و بەرووبوومێکی هاوینەیە بۆ زەڵاتە خواردنێکی بە تامە، بە چەقۆ شەق دەکرێت و دەکرێتە دوو لەتەوە، خوێ و سماقی پێدادەکرێت و یەکێکە لە خواردنەخۆشەکان، ئەگەر کەسێک چەقۆ و خەیاری بەدەستەوە بێت دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی لێی بخوات، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە خاوەن و ڕێپێدراو و دەسەڵاتی به کارهێنان و خواردن و خەرجکردن و بەخشینی کەلوپەل و زەخیرە و خۆراکی ماڵێکی بەدەستەوە بێت، دەوترێت: چەقۆ و خەیار بە دەست خۆیەتی.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 18 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!