مانگا (بە ئینگلیزی: COW)، (بە عەرەبی: البقر)، (ناوی زانستی: Bos primigenius) بە مێیەکەی دەوترێت مانگا یان چێڵ بە نێرەکەی دەوترێت گا. ئاژەڵێکی گوانداری ماڵی کاوێژکەرن. بە کوردی بە بەچکەی تازە لەدایک بوو دەوترێت گوێلک یان گوێرەکە و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە گوێر و کاتێک دوو بەھار تێپەڕ دەکات پێی دەوترێت گوێلپار یان پارگوێر. کاتێک دەبێتە سێ ساڵان بە نێرەکەی جوانەگا یان بەرجووت و بە مێیەکەی دەڵێن نوێنگوون یان بەرکەڵ. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 44 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!