هەمبانە دڕا کەڵکی بڕا
هەمبانە، هەنبانە، هەمانە، کەرەستەیەکی کوردەواری بووە لە پێستەی مەڕ و بزن درووستکراوە، بەڵام پێستەی مەڕێ نەرمتر و لەبارتر بووە، دانەوێڵەی وەکوو نۆک و نیسک و ساواری تێکراوە، مامۆستا #هەژار موکریانی# کارە مەزنەکەی خۆی کە گرد و کۆکردنەوەی نزیکەی پەنجا و حەوت هەزار وشەی کوردی ڕەسەنە لە فەرهەنگێکدا کە ناوی ناوە: #هەنبانە بۆرینە#، کە هەنبانە بۆرینە، هەمبانەیەکی ئەفسانەی کوردەواریی بووە هەرچیت ویستووە دەستت بخستبایە ناویەوە تێیدابووە و دەستت کەوتووە، هاوشێوەی (فانۆسەکەی عەلائەدینی) هەموو شتێکی بۆ مەیسەر کردووە، لەبەر ئەوەی هەمبانە کەلوپەلێکی بەردەست و بەکەڵک بووە زۆرترین ئیدیۆمی لە زمانی کوردیدا لەسەر وتراوە وەکوو: هەر کەسە و گوێز لە هەمبانەی خۆی دەژمێرێت و #لە بنی هەمبانەکەی دا# و #هەمبانە بەگۆڕێوە وەرکردن# و سکم هەمبانەی تۆ نییە، جگە لەمانە وەکوو درکەی جیاجیاش دەوترێت: مردووی خەڵک هەمبانەی ئاشە واتە: مردووی خەڵکی بۆ خەڵکی تر وەکوو ئەوە وایە خەوی لێ کەوتبێت، هەمبوو هەمبوو هەمبانە، هەیتم هەیتم مەیدانە واتە: لە کۆندا چیت هەبووە درۆیە ئەوەی ئێستا تەواوە، هەمبانە بۆش: هیچ لە هەگبەیدا نییە، هەمبانە بەتاڵ: هیچی پێ نییە و تورەگەکەی بەتاڵە، سک هەمبانە یان سک کەندووە واتە گەورە و بۆش و بەتاڵە وتراویشە: سک مەشکە دۆیە، ئۆی لەو هەمبانەی: بەکەسێکی درۆزنی درۆزانی درۆ گەورە دەوترێت، هەروەها وتراویشە: ئەوەی لە هەگبەتدایە بیخە سەر بەڕە یان ئەوەی لە هەنبانەتدایە بیخەرە سەر بەڕە، هەمبانە ئەگەر بدڕێت ئەوەی لەناویەتی دەڕژێت و وەکوو مازوو چنی پاشۆڵ لە کونی لێ دێت، هەمبانەیەکش نەتوانێت ئەوەی تێیدابکرێت هەڵبگرێت و بپارێزێت هیچ کەڵکێکی نابێت ئەوە لێرەدا کراوەتە ئیدیۆم و ئەگەر هەموو نهێنییەک ئاشکرا بکرێت و هیچی تێدانەهێڵرێتەوە گرنگی تێدا نەمێنێت بێ کەڵک بێت دەوترێت: هەمبانە دڕا کەڵکی بڕا.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!