ساڵی 1922 لەناوچەی #بۆکان# لەدایک بووە. ئەم پیاوەناودارەلەباوکەوەبەهۆزی فەیزوڵڵابەگی موکری و و لەدایکەوەدەچێتەوەسەر بنەماڵەی ئەردەڵان. باوکی دکتۆر عەلی گەلاوێژ، برایم سەڵاح فەرماندەی سوپالی کۆماری کوردستان بووە. عەلی گەلاوێژ بەهۆی ئەوەی کەباوکی لەتەورێز ئەفسەر بووەهەر لەمنداڵییەوەلەتەورێز دەرسی خوێندووەو لەقوتابخانەی ناوەندی فێردەوسی ئەو شارەلەساڵی 1940 دیپلۆمی ناوەندی وەرگرتووە.
پاش ساڵی 1941 کەدەوڵەتەسەرکەوتووەکانی شەڕی دووەمی جیهانی ئێرانیان داگیر کرد باوکی عەلی گەلاوێژ لەسوپای ئێران دێتەدەرەوەو دەچێتەناو سوپای کۆماری کوردستانەوە. هەر لەبەر ئەمەبەماڵەوەدەگەڕێتەوەبۆ کوردستان. لەکاتێکدا کەکۆمار دادەمەزرێ دەوڵەتی کۆماری کوردستان لە#مەهاباد# نزیکەی 60 کەس لەلاوەکوردەکان دەنێرێ بۆ شاری باکۆ لەکۆماری ئازەربایجان بۆ دەرس خوێندن کەیەکێک لەو خوێندکارانەعەلی گەلاوێژ بووە.
عەلی گەلاوێژ بەر لەرۆیشتنی بۆ دەرس خوێندن لەدەرەوەی وڵات ڕۆمانێکی نووسیبوو کەهەرگیز چاپ نەکرا و ئێستاش دەستنووسەکەی نەماوە، بەڵام ئەو ڕۆمانەهەر بەسەرهاتی داهاتووی خۆی بوو. ناوی ڕۆمانەکەش بارام و گوڵنار بوو.
کاتی گەیشتن بەکۆماری ئازەربایجان (باکۆ) بەدەستووری کۆماری کوردستان عەلی گەلاوێژ لەزانکۆی ئەفسەری ناونووسی دەکا تا پاش دەرس تەواو کردن وەک ئەفسەرێکی پسپۆڕ و لەسوپای کوردستان دا خزمەت بکا. بەڵام کاتێ کەزل هێزەکان لەتاران فەرمانی ڕووخاندنی کۆماری کوردستان دەدەن و قازی محەمەد و هەڤاڵانی لەدار دەدەن عەلی گەلاوێژ لەزانکۆی ئەفسەری دێتەدەرەوەو لەزانکۆی ئابووریی ڕامیاری ناونووسی دەکا و دوای چەند ساڵ دەرەجەی دۆکتۆرای ئابووریی سیاسی وەرگرت. ناو دۆکتۆرانامەکەی کەبەزمانەکانی ڕووسی و تورکی چاپ کرا ئەوەبوو: پەیوەندی ئابووری کشتوکاڵی لەکوردستانی ئەمڕۆی ئێران.
عەلی گەلاوێژ پاش بەینێک دەبێتەمامۆستای زانکۆی باکۆ. و هور لەبواری پسپۆری خۆیدا وانەدەڵێتەوەو دوایی دەبێتەئەندامی ئاکادیمی زانستەکانی ئازەربایجان.
لەساڵی 1946 کەدەگاتەباکۆ و دوای ماوەیەک گەورەهێزان کۆماری کوردستان دەڕوخێنن عەلی گەلاوێژ لەگەڵ دکتۆر ڕەحیم قازی (برای محەمەد حوسێن سەیفی قازی) ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەباکۆ دەردەکەن و بێژەری ڕادیۆ حیزبیش دەبێت. دواتر دەچێتەنێو حیزبی توودەی ئێرانەوەو دەینێرن بۆ وڵاتی بولغارستان و لەوێ دەبێتەبێژەری ڕادیۆ پەیکی ئێران بەزمانەکانی کوردی فارسی و تورکی.
پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی 1978 دێتەوەبۆ تاران و لەگەڵ هاوڕێیانی لەحیزبی توودەی ئێران دا دەست دەکەنەوەبەتێکۆشانی سیاسی. دکتۆر عەلی گەلاوێژ لەحیزبی توودەدا ئەندامی کزمیتەی ناوەندی و بەرپرسی هەرێکی کوردستان بووە. عەلی گەلاوێژ کەوتەبەر شەپۆلی ئیعدامی ناسراو بە 1988 بەتاوانی خەباتی سیاسی و لەزیندانی ئێوین لەتاران ئێعدام کرا.