سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین سادق
لەدایک بووی 1950ی شارۆچکەی تەوێڵەیە لەنزیک شاری هەڵەبجەی شەهید. دەرچوی دار المعلمین ی ساڵی 1968 و 1969 یەو کاری مامۆستایی ئەنجام داوەلەساڵەکانی 1971 بۆ 1981 تا ئەو کاتەی کە لەلایەن ڕژێمەو ئەمری گرتنی بۆ دەرکرا و فەسڵ کرا لەکارەکەی دوای ئەوەی کەنەچوو بۆ سەربازی لە ساڵی 1981 دا و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری تووش بووەلە ماوەی ژیانیدا لەلایەن پیاوانی ڕژێمەوە بەهۆی پەیوەندی نەکردنی بەریزەکانی حزبی بەعسەوە و هەمیشە دژایەتی کراوەلەلایەن ئەوانەوە، تا ئەو کاتەی کەئێراقی بەجێهێشت و زیاتر لە10 ساڵی دور لە ئێراق لەوڵاتەکانی ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەسەر بردووەپاشتریش گەڕایەوە بۆ نیشتمان لەساتی ڕابەرینە گەورەکەی خەڵکی کوردستاندا کەرژێمی بەعسیان ڕاماڵی.
دواتر بەڕێزی بەشدار بوو لەپێکهێنانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ڕاگەیاندنی لە06-02-1994 دا و دواتر لەکۆنگرەی یەکەمی دا بەئەمینداری گشتی هەڵبژێردرا و دواتریش لەکۆنگرەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم دا بەئەمینداری گشتی هەڵبژێردرایەوە.
لەپاش ڕوخانی ڕژێم دیاری کرا بەئەندامی ئەنجوومەنی حوکمی ئێراقی کەلە25 کەسایەتی ئێراقی پێکهێنرابوو کە 5 لەوان کورد بوون، دواتر بووەئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراقی، و ئێستەیش بەردەوامەلەکاری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
لە ماوەی ژیانیدا گرنگی زۆری داوەبەهونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری و فکری و بانگخوازی ژمارەیەک بڵاَ و کراوە و نووسینی هەیەلەسەرجەم ئەو بوارانەدا بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 8,523
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!