عەبدوڵڵا حەسەن زادە یەکێکە لەو سەرکردە کوردانەى مێژوویەکى سەروو 50 ساڵى لە خەباتى سیاسى و پێشمەرگایەتى دژ بە ڕژێمى شاى ئێران و کۆمارى ئیسلامى ئێستا هەیە، ئەو خەباتەشى تەنیا سیاسى نییە، بەڵکوو لە بوارى ڕۆشنبیرى و فکریشدا لاپەڕەیەکى گەشى بۆ نەتەوەکەى تۆمار کردووە.
هەرچەندە ساڵێکى ڕوون نییە بۆ لەدایکبوونى عەبدوڵڵا حەسەن زادە، بەڵام وەک خۆى باسى دەکات لە ساڵى 1938 یان 1939 لە گوندی “سیمێر” سەربە شارى #سەردەشت#ى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بووە.
ئەو هێشتا تەمەنى منداڵ بووە کە باوکى کۆچى دوایی کردووە و بە باشى ئەو کاتەى بیرنایەت کە باوکی دونیاى بەجێهێشتووە، بەڵام دواتر برا گەورەکەى سەرپەرشتى خانەوادەکەى دەگرێتە ئەستۆو خوێندنی فەقێیەتی پێ تەواو دەکات.
ناوبراو لە بنەماڵەیەکى کۆمەڵایەتى و ئایینیدا گەورە بووە و باوکى و برا گەورەکەى هانیان داوە بخوێنێت و بچێتە لاى مەلاى مزگەوت، ئەویش خواستى باوکى و براکەى جێبەجێ کردووە و دەستیکردووە بە خوێندن و پاشان سەرکەوتووانە خوێندنى مەلایەتى تەواوکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/441/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=عەبدوڵڵا حەسەن زادە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/441/0005.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵانێک مەلایەتى لە چەند شوێنێکى کوردستان کردووە هەر لەو سەردەمەشدا بەهۆى کوردایەتییەوە لە ناوچەکەیان قاچاخ بووە و بەردەوام #گەرمیان# و کوێستانى کردووە، هەر لەو ساڵانەشدا ئاوارەى ئێراق بووە و لە بەغدا گیرساوەتەوە، بەڵام لەسەردەمى ڕاپەڕینەکانى ئێران و لە ساڵى 1979 بە نهێنى گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتى کوردستان.
سەرەتای بیرى نەتەوایەتى لاى ئەو سەرکردە کوردە بۆ سەردەمى خوێندنى لە حوجرەدا دەگەڕێتەوەو لەرێى ژیان و بەرهەمەکانى مەلاى گەورە و ئەحمەدى خانى و حاجى قادریى کۆیى شیلەى خۆشویستنى نەتەوە و نیشتمان دەڕژێنە ناو دڵ و دەروونى عەبدوڵڵا حەسەن زادەوە و بە ڕێچکەى ئەواندا هەنگاو هەڵدەگرێت.
تەمەنى 8 بۆ 9 ساڵان بووە، کە لەناو گوندەکەیاندا ژمارەیەک لە خەڵکى لەناو حزبى دیموکرات ئەندام بوون و ئەندامێکى حزبى دیموکرات کە ئاغا بووە ڕادیۆیەکى هەبووە کە لەوێوە سرودى ئەی ڕەقیب و هەڵبەستى فایەق بێکەس و هەروەها پەیامەکانى دیموکرات بڵاوکراونەتەوە، ئەوەش ئەوەندەى تر جۆش و خرۆشى لە دڵ و دەروونى عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا درووستکردووە.
هەموو ئەمانە ڕۆڵى سەرەکییان بینى لەوەى ئەو کەسایەتییە لە سەردەمى منداڵیدا بچێتە ناو حزبەوەو بۆ یەکەمجار لەسەر دەستى کۆمەڵێک ئەندامى دیموکرات لە گوندەکەیان لە تەمەنى 13 ساڵیدا دەبێتە ئەندامى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران.
حەسەن زادە بە تەنیا سیاسیش نییە، بەڵکوو مێژوونووس و لێکۆڵەرو شاعیریشە، هەر لەسەردەمى لاوێتییەوە دەستى کردووە بە نووسینى هەڵبەست کە بەشێکیان نەتەوەیی و نیشتمانین بەشێکیشی خۆشەویستى و دڵداری بوون.
هەر لە کاتى خوێندنى فەقێیەتى و دواتریش لە کاتى مەلایەتیدا دەست دەکات بە کارى سیاسى لەگەڵ حزبى دیموکراتى کوردستان و هەوڵ دەدات خەڵکى بەرەو ئەو حزبە پەلکێش بکات و ڕازیان بکات بە پشتیوانى، پێگە کۆمەڵایەتییەکەى و ئایینییەکەى یارمەتیدەرێکى زۆر باش بوو بۆ ئەوەى باشترین تەشکیلات بۆ حزبى دیموکرات درووست بکات.
جگە لە کۆنگرەی 8 و کۆنگرەی 13 لە هەموو کۆنگرە و کۆنفرانسەکاندا هەڵبژێردراوە. نیزیک دە ساڵ سکرتێر بووە لە حزبى دیموکراتى کوردستان . چواردەورە جێگری سکرتێر بووە.
لە ساڵی 1350ەوە ئەندام دەفتەری سیاسی بووە. دەکرێت بڵێم 8 ساڵی تەواو لەگەڵ هێمن بووە.
ڕەنگە بەورد و درشتییەوە 15 پەرتووکم چاپ کردبن. نیزیکەی 10 پەرتووکیان وەرگێڕاوە کە جگە لەدوانیان هەموویان ئەدەبی بوون.[1]