ناوی عەبدول کەریم کوڕی ئەلیاسە، لەبەر ڕێز و خۆشەویستی ناوی باوکیان گۆڕیوە بە (ئەلەکە) و بەم جۆرە بووەتە کەریمی عەلەکە، پیاوێکی دڵ و دەروونپاک و لەخواترس بووە، لەسەر ئایینی باوو باپیرانی کە کریستیان بووە ڕۆیشتووە، سەرەتای ژیانی بەبازرگانی دەستپێکردووە و وەک بازرگانێکی ناودار و ناسراو لە ناوچەکانی باشووری کوردستان و ئێران کاری کردووە، لە حکومەتەکەی شێخی نەمردا #وەزارەتی دارایی# پێسپاردووە، پیاوێکی زۆر زیرەک و تێگەیشتوو بووە، هەر کە هەستی کردووە جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوودەدا، دەغڵودانێکی زۆری عەمبارکردووە و لەرۆژانی گرانیی و نەبوونیدا بەپارەیەکی کەم بە هەژارانی فرۆشتۆتەوه.
ئەم مرۆڤە چاکەخوازە هەموو ئێوارەیەک بەمەنجەڵی گەورە چێشتی لێناوە و بەسەر هەژاراندا دابەشیکردووە، کاتێک ئینگلیزەکان ماڵی شێخ-یان تاڵانکرد ناوبراو دەستی یارمەتیی بۆ ماڵە شێخەکان درێژ کردوو یارمەتیی زۆری دان.
لە بۆمببارانکردنی شاری #سلێمانی# تاکە ماڵێ کە شاری چۆڵ نەکرد ماڵی حاجی ئیبراهیم ئاغاو ماڵی کەریمی عەلەکە بوو. جگە لەکلدانی، زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی زۆر باش زانیوه.
دوا ساڵەکانی ژیانی لە بەغدا بردۆتە سەر و لە ساڵی 1948 گیانی سپاردووە و لە گۆڕستانی (کاسۆلیک) لە بەغدا نێژراوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 168,289
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!