لە ساڵی 1971 لە شارەدێی ئاغجەلەر کە سەر بە پارێزگاری #کەرکووک#ە هاتۆتە دنیاوە.
● ساڵی 1991 یەکەم پیشانگای تایبەتی وێنەو پۆستەری سیاسی لە ئامادەیی پیشەسازی بەکرەجۆ کردۆتەوە.
● ساڵی 1992 یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی (ڕێگای کوردستان)دا بڵاوکردۆتەوە بە ناوی (سکاڵای قوتابیەک بۆ سەرۆکی حکومەتی کوردستان).
● بەشداری پیشانگای ساڵانەی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵانی 1992-1995 کردوە.
● ساڵی 1995 بووەتە ئەندامی (دەستەی ڕۆژنامەنوسانی ئازاد) هەروەها لە هەمان ساڵدا بووەتە ئەندامی ڕێکخراوی ئاوارەو ئەنفالەکانی کوردستان.
● ساڵی 1995 کۆلیجی زانستەکان/ بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سەڵاحەددین تەواو کردوە.
● بۆ یەکەمجار لە کوردستاندا پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی زانستی، کە بەشێکە لە داواکراوەکانی ساڵی چوارەمی کۆلیجی زانستی، بەزمانی کوردی نووسیوە و ئامادە کردوە کە لە سەر (نەخۆشی شەکرە و چارەسەرکردنی) بووە.
● ساڵی 1996 بووەتە بەڕێوبەری ڕۆژنامەی (ڕێبازی خوێندکاران)، کە سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دوو هەفتە جارێک لە #هەولێر# دەریدەکرد. وگۆشەیەکی تایبەتی هەبوو بەناوی (توێشوو).
● ساڵی 1996 ئامادەکەری بەرنامەی (کۆمەڵەی خوێندکاران)ی کەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بووە.
● لە ساڵانی نەوەدەکاندا وتار و کورتە چیرۆکەکانی لە ڕۆژنامەکانی (ئاڵای ئازادی، کوردستانی نوێ، ڕێگای کوردستان، گۆڤاری کازیوە و بڵاوکراوەی تردا) دا بڵاوکردۆتەوە.
● چەندان کۆڕی لە بوارەکانی (جێۆپۆلەتیک و مێژووی کوردستان و سیاسی و ڕۆژنامەگەری) دا لە شارەکانی هەولێر و #سلێمانی# گرتوە.
● لە ساڵی 1998 ەوە پەنابەری سیاسییە و لە وڵاتی سویسرە دەژی.
● لە ساڵی 2000 ەوە بابەتەکانی لە سایتە کوردیەکانی ئینتەرنێت و ڕۆژنامە و گۆڤارە جۆربەجۆرەکانی ناوخۆی باشوری کوردستاندا بڵاودەکاتەوە.
● چەندان بابەتی لە زمانەکانی عەرەبی و ئەڵمانییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە.
● ئێستا لە شاری ڤینتەرتوور، لە بەشی ئەڵمانیزمانی سویسرە دادەنیشێت.
● سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی (چاودێری کوردۆساید -چاک)ه[1]