شارەدێی قوشتەپە سەربە پارێزگای #هەولێر#ە و ژمارەی دانیشتوانەکەی (22.850) کەسن. شارەدێی قوشتەپە 59 گوندی هەیە تەنیا دوو گوندیان ئاوەدان نییە، شارەدێی قوشتەپە تێکەڵە لە دەشت و گرد، دەکەوێتە نێوان زنجیرە گردی زۆرگە زراو زورگەکانی دێدەوان، زێی بچووک بەباشووری شارەدێیەکە تێدەپەڕێت، قوشتەپە 22 کلم لە هەولێر دوورە، ڕێگا لە ناوەندی قوشتەپە بۆ هەولێر قیرتاوە، لە هاویندا زۆر گەرمە لە زستاندا ساردە، بەڵام لە پاییز و بەهار خۆش و مامناوەندیە. باری ئابووری باش نییە، خەڵکی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کارمەندی میرین. ِرێژەی بێکاری بەرزە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/802/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=قوشتەپە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/802/0001.JPG=KTML_Photo_End=
مێژوویی دروست بوونی قوشتەپە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەرێتەوە، ناوی قوشتەپە ناوێکی تورکییە کە لە دووبەش پێکدێت ئەویش (قوش) لە گەڵ (تەپە) واتە گردی چێشکە، کە پێشتر ئەو گردە بۆ چاودێری کردنی ڕێگایەکان و هەروەها وەک نیشانەیەک بۆ ڕێبوارەکان بۆ دیارکردنی ڕێگاکان بە کارهاتووە، گردی لەم شێوەیە لە سنوری ناحیە قوشتەپە زۆرن، عوسمانیەکان یەکەم جار لە قوشتەپە باڵەخانەێکیان دروست کرد کە پێیان دەگوت (قشلە) دواتر کردیان بە (بنکەی پۆلیس) و (بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی) لەو بڕێوبەرایەتی دادەنیشت کەخۆی و ماڵی لە گوندی قوشتەپە بوو، دوواتر بە هۆی هاتنی گوندنشینانی دەوروبەری قوشتەپە بۆ ناو قوشتەپە بە تایبەت دانیشتوانی گوندی گردمەلا ئەمەش وای کرد کە ژمارەی دانیشتوانی قوشتپە زیادتر بکات تا کۆتایی ساڵی پەنجاکان، لە ساڵی 1959 قوشتەپە کرا بەشارەدێی و سەر بە پارێزگای هەولێر، و، بە هۆی بەرفراوانی قوشتەپە ژمارەیکی زۆری گوندی دەکەوێتە سنوری قوشتەپە کە ژمارەیان 58 گوند و بەسەر 55 کەرتدا دابەش بوون. لە سنووری شارەدێی قوشتەپە تەنها بەرێوەبەرایەتی شارەدێی قوشتەپە هەیە، بەڵام ژمارەێکی زۆر لە بنکە و فەرمانگەی حکومی هەیە.
وەسفی جوگرافیایی بەرێوبەرایەتی شارەدێی قوشتەپە:
قوشتەپە لەرووی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە دەکەوێتە باشوری شاری هەولێر و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە زنجیرە چیای دیدەوان دەورە داوە و لە ڕوژئاواوە بە زنجیرە زورگێک دەورە دراوە کە بەزورگەزرا و ناونراوە، و لە باشوورەوە سنووری لەگەڵ سنوروی شارەدێی پردێ یە. هەڵکەوتەی جوگرافی قوشتەپە وای کردووە کە شوێنیکی گرنگی هەبێت. بە تایبەت لەرووی هاتووچۆوە، چونکە ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی زۆر بەناو شارەدێی قوشتەپە دا دەڕوات ئەمەش وای کردووە گەشت کردن بۆ پارێزگاکانی دیکەی وەک #کەرکووک#، #سلێمانی# تەناتەت موسڵیش کە بەرێگای شارۆچکەی مەخمورە، کە دەتوانێت بە ئاسانی گەشتی بۆ بکەن. ئەمەش وای کردووە کە سودێکی ئابوری زۆری بۆ ناحیەی قوشتەپە هەبێت.[1]
ژمارەی گشتی دانیشتوانی قوشەپە 26315 نێر : 13138 مێ : 13177
ژمارەی دانیشتوانی ناحیە و کومەڵگاکان 14648 نێر :7309 مێ : 7339
ژمارەی دانیشتوانی گوندەکان 11667 نێر : 5829 مێ : 5838
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,800
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!