د. نەزاکەت حسێن حەمە سەعید
لەدایک بووی 1972 - لە شاری هەڵەبجەی شەهید و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارەدا تەواوکردووە. لە ساڵی 1992-1993پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواوکردووە و بڕوانامەی دبلۆمی لە بەشی تەندرووستی و کۆمەڵ وەرگرتووە. لە ساڵی 1995دا ژیانی هاوسەری پێک هێناوەو خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی 2004-2005 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە. لە ساڵی 2006-2007 بڕوانامەی ماستەری لە پەخشی نێودەوڵەتی لە زانکۆی SHEFFIELD HALLAM UNVERSITY لە شانشینی بەریتانیا بەدەست هێناوە و ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە بواری میدیا لە زانکۆی BRADFORD لە بەریتانیا.
پلەی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە میدیا و تەسویقی سیاسی 2015.
دکتورا لە تەلەڤزیۆنی بازرگانی و تەسویقی سیاسی 2013 بەریتانیا-زانکۆی برادفۆرد.
ماستەر لە پەخشی نیشتمانی بی بی سی ساڵی 2008 بەریتانیا.زانکۆی شەفیڵد.
بەکالۆریۆس لە میدیا 2004
دبلۆم لە تەندرووستی و کۆمەل 1992 -1993.
خاوەنی 18 توێژینەوەی بڵاوکراوە لە بواری میدیادا
خاوەنی 4 پەڕتووکی چاپکراوە (کێشەکانی میدیا لە هەرێم، مۆدێلەکانی میدیا، میدیای جیهانی، سۆسیۆلۆژیای ڕاگەیاندن) .
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 8,008
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!