لە 22-03-1963 لە شارۆچکەی #دیواندەرە#ی سەر بە پارێزگەی #سنە# لە دایکبووە. تەمەنی 14 ساڵان بووە باوکی کۆچی دوایی کردووە، لە تەمەنی 20 ساڵی ژنی هێناوەو چووەتە تاران، دوو کوڕ و کچێکی هەیە. کەبوودوەند دەرچووی بەشی بەڕێوەبردن و ژمێریارییە، پسپۆری لە بەڕێوەبردن بارزگانی و دارایی هەیە. ساڵی 1997 بەشداری لە دامەزراندنی ڕێکخراوی (اتحاد برای دیموکراسی در ایران) کردووە، لەساڵی 2003 ڕۆژنامەی (پیام مردم)ی دەرکردووە، لە 9ی 2005 ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤی کوردستانی دامەزراندووە. ساڵی 2007 لەلایەن ئێرانەوە گیراوەو سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.[1]
رۆژی 12-05-2017 ئازادکرا.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 13,752
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!