ساڵی چلونۆ لە گوندی عەوڵا فاتی نزیک شاخی سەربە کەندێناوەی هەولێر لەدایکبووە، ساڵی حەفتاوپێنج ماڵیان هاتۆتە هەولێر، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە، لە پۆلی پێنجی سەرەتایی لە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان چالاکی هەبووە و ئەندامی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی حەفتاو دووەوە لەگەڵ ئەدەبیاتی منداڵان هاموشۆی هەبووە، لە کۆتایی ساڵی حەفتادا چووەتە ڕیزەکانی کۆمەڵەی مارکسیی لینینی کە بیروباوەڕی ماو تسی تۆنگ بوو لەناو قوتابییانی زانکۆی بەغدا چالاکی هەبووە، ساڵی حەفتاوچوار بەشداری خەباتی چەکداری لە شۆڕشی ئەیلوودا کردووە، ساڵی حەفتاو پێنج سەرپەرشتی هێڵێکی سەرەکی کۆمەڵەی کردووە لە هەولێر، لەسەرەتای حەفتاو هەشتەوە لێپرسراوی کۆمیتەی شەهید برایم عەزۆ بووە لە هەولێر، تا هاوینی ساڵی هەشتا ئەندامی سەرکردایەتی ناوخۆی کۆمەڵە بووە و دواتر چووەتە شاخ و بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان تا بەستنی کۆنفرانسی یەکەم لە ساڵی هەشتاویەک، لە ڕاگەیاندنی ئیزگەی دەنگی شۆڕشی نوێی ئێراق چالاکی هەبووە، لە زستانی هەشتاویەکدا لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی شەقڵاوەی کۆمەڵە بووە کە سنووری ناوچەکانی هەولێری دەگرتەوە، لە کۆتایی ساڵی هەشتاودوودا بووەتە ئەندامی مەڵبەندی لە وەرتێ بەرپرسی ڕاگەیاندن بووە، سەرنووسەری گۆڤاری (پێشمەرگە و ڕاپەڕین) بووە لە سەردەمی شاخ، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کوردستان، ساڵی هەشتاو پێنج یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئاڵای شۆڕش، لە ساڵی نەوەدەوە چووەتە ئەوڕوپا و خێزاندارەو چوار کچ و یەک کوڕی هەیە، لە ساڵی دوو هەزار و سێ هاتۆتەوە کوردستان و لە دەزگای شەهیدان کارمەند بووە، ئێستاش خانەنشینە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,399
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!