هونەرمەند خالید ڕەشید خاوەنی 6 ئەلبومی مۆزیک و گۆرانیەهەروەها دوو پەرتووکی بە زمانی سویدی لەسەر شوێنەوار چاپکراوە، بەسەدان بابەتی لەسەر کولتورو مۆزیک شوێنەوار بڵاوکراوەتەوە.
وەرگری دوو خەڵاتە لەلایەن #وەزارەتی ڕۆشنبیری# سویدەوە.
یەکێک لە هەرە کارە گرنگ و جوانەکانی پاراستنی شوینەوارەکانی کوردستان بووە لەریگەی ناردنی یونسکۆ بۆ کوردستان، کە دەرئەنجامەکەی قەلای دێرینی هەولێر بوو خرایە ناو لیستەی شوینەوارە جیهانییەکان و ئامادە کردنی مارشی نیشتمانی بۆ پەڕڵەمانی کوردستان.
هەروەها وەک یەکەم هونەرمەندی کورد مۆزیکی کوردی گەیاندۆتە سەر زمانە جیهانێکانی تر موزیک و گۆرانییەکانی، لەو بەرهەمانەن کە گەلانی جیهان بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فراوان بەوهۆیەوە بەموزیکی کوردی ئاشنابوون، بەپێچەوانەی زۆرینەی زۆری بەرهەمە کوردییەکانی تر کە لەکوردەوە بۆ کوردە.
جگە لەناساندنی ئاوازو ڕیتم و ئەداو موزیک، شیعری گۆرانییەکانی هونەرمەند خالید ڕەشید وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی و لەویشەوە بۆ زۆربەی زمانەکانی تری جیهان.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 17,248
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!