لە1971 لەدایکبووە، 1986 زیندانیکراوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ ماوەی 13 مانگ، دوای ئازادبوونی پەیوەندیی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کرد، دوای شاڵاوی ئەنفال لەکۆتایی 1988 ئاوارەی ئێران بووە، لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ساڵی 1996 بەشێوەیەکی فراوان خەریکی چالاکی ڕۆشنبیریی وئەدەبی بووە. ساڵی 1997 چۆتە سوێد، لەوێ خەریکی خوێندن و تۆژینەوەی زانستی و ئەکادیمی بووە، ساڵی 2003 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەمێژووی فیکری ڕۆژئاوا لەزانکۆی ستۆکهۆڵم بەدەستهێناوە، دواتر ڕشتەی کۆمەڵناسی خوێندووە لەهەمان زانکۆداو سەرەتا بەکەلۆریۆس ودواتر ماستەری لەکۆمەڵناسی بەدەستهێناوە، ماستەرەکەی لەسەر گووتاری گلوبالیزەیشنە، لەسەرەتای 2009 بڕوانامەی دکتۆرای لەکۆمەڵناسی لەزانکۆی ستۆکهۆڵم بەدەستهێناوە، تێزی دکتۆراکەی لەبارەی پەیوەندیی ئیتنیکییە یان سیاسەتی ئیتنیکی لەکوردستانی عێراق. ئێستا ئەندامی خولی سێیەمی پەڕڵەمانی کوردستانە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 10,601
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!