نووسەر و ڕۆمانووس: یوسف عزەدین
لە ساڵی 1990-1991زیندانی بووە لەمودیریەتی ئەمنی سلێمانی، ناسراو بەئەمنەسوورەکە و دوای ئەوەی خۆی و هاوڕێکانی فەرمانی گوللەبارانکردنیان بۆ دەردەچێت و دەبوو لە21-3-1991دا لەمەلعەبەکەی سلێمانی گوللەبارانبکرێن.. بەڵام لە ڕێکەوتی #08-03-1991# پاش شاڵاوی خەڵکی ڕاپەڕیوو بۆ ئەمنەسوورەکە ئازادکرا.
ژمارەیەکی بەرچاو بابەتی لەزمانی تورکی و عەرەبییەوە کردۆتە کوردی و کۆمەڵە بابەتێکیشی بە زمانی عەرەبی نووسراوی لە هەندێک سایت و گۆڤار و پێگە ئەلکترۆنییەکاندا؛ بەتایبەتیش مەغریبییەکاندا بڵاوکراونەتەوە.
لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی مەغریبی سەعید بلغربی، کۆمەڵێک تێکستی کراونەتە ئەمازیغی و لەدوو توێی پەڕتووکێکدا بەناوی ئەنفارار، لەمەغریب 2015چاپ و بڵاوکراونەتەوە.
ئەندامی هیچ یانەو کۆڕو کۆمەڵێکی ئەدەبی و فیکری و فەرهەنگی و سیاسی نییە.
لە پەڕتووکە چاپکراوەکانی نووسەر:
1- ئەودیوی حیکایەتە نەنووسراوەکان/نۆڤێللا/شڤان-سلێمانی 2006
2- پێخەفێک لەخوێن/ نێرێتیڤ /ئاراس2008
3- تەنها ڕۆژێکی سارد/نۆڤێللا/موکریان 2009
4- ماجەراکانی سەلمانی فارسی/نۆڤێللا/یاد-سلێمانی2009
5- وێڵگەی یادەوەرییە گریمانکراوەکان/نۆڤێللا/ شڤان-سلێمانی2009
6- وەهم و شوناس/ دیالۆگ و وتار/ یاد-سلێمانی 2012
7- ئەنفارار-کۆتایی/ نێرێتیڤ / خانەی کەبەدانی/مەغریب2015
8- هەمیشە جەللادو هەردەم قوربانی/دیالۆگ و وتار و وەرگێڕان/ کارۆ-سلێمانی2020
9- نهێنییەک لەنێوەڕاستی ڕووبارێکدا/ نۆڤێللاو نێرێتیڤ/ کارۆ- سلێمانی2020