لە 01-01-1986 لە گەڕەکی #دەرگەزێن#ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە و چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی پارێزگارانەوە دەستپێکرد، پاشان چووە ڕادیۆی نەواو بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی سروەی نەوا و بەرپرسی هەماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. دواجار لە کۆمپانیای ئارت گیرسایەوە و لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ چوارەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.
ئەڤین ئێستا لە کەناڵی کورد ماکس، بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان پێشکەشدەکات.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 22,467