ساڵی 1985 لە شاری #بانە# لە دایکبووە، بەکالۆریۆسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵایەتی لە لقی خوێندنەوەی میدیاکان لە کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی تاران وەرگرتووە.
تا ئێستا چەندین کوورتە فیلمی دیکۆمێنتی و ئەزموونی ساز کردووە، لەوانە: کوورتە فیلمی دیکۆمێنتی منداڵ و پارک بە ناوەرۆکی یاری منداڵان لە پارک لە ساڵی 2004، کوورتە فیلمی دیکۆمێنتی کانکس زد زلزلە واتە کانێکسێک کە بە بوومەلەرزە ناڕووخێت بە ناوەرۆکی نۆژەن کردنەوەی شاری بەم و ئەو ماڵانەی کە بە خشت و گڵ سازکرابوون و لە بوومەلەرزەکەدا وێران ببوون، کوورتە فیلمی ئەزموونی ژێر کارێکی ئەزموونی 100 چرکەیی لە ساڵی 2007دا.
کوورتە فیلمی دیکۆمێنتی پیاو و گۆزە لە ساڵی 2009 و هەروەها کوورتە فیلمی دیکۆمێنتی توندوتیژی منداڵانە بە ناوەرۆکی توندوتیژی دژ بە منداڵان و دەستدرێژی کردن سەر ئەوان، بە بەرهەمهێنەری زانکۆی تاران لە ساڵی 2009.
کەیوان کەریمی، دەرهێنەری فیلمی دۆکۆمێنتەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2015دا لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە شەش ساڵ زیندان و 223 قامچی سزادرابوو، بەڵام دادگا لە پێداچوونەوەدا سزاکەی کەم کردەوە و دوێنێ بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ زیندان و 223 قامچی ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرا لە شاری تاران.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 18,735
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!