ناو: جەمال
ناوی باوک: جەلال
لە ساڵی 1942 لە شاری #سلێمانی# دایکبووە.
لە ساڵانی شەستەکانەوە بە گۆرانی وتن چووەتە نێو دنیای هونەری، پاشان زیاتر بە کاری ئاوازدانەری سەرقاڵبووە و ئاوازی بۆ چەندین گۆرانیبێژی کورد و عەرەب داناوە.
جەمال جەلال لە تەمەنی منداڵییەوە چووەتە بەغدا و لە تەمەنی 14 ساڵیدا چووەتە ڕادیۆی بەغدا خاوەنی زیاتر لە 50 گۆرانییە لەو گۆرانییانە تەنیا 10 گۆرانی ماوە، ئەوانی تری فەوتاون.
لە ژیانی هونەریدا ەگەڵ هەریەک لە هونەرمەندان ” #حەمەساڵح دیلان#، #ڕەفیق چالاک#، دکتۆرە بەڵقیس، #شەماڵ سائیب#” کاری هونەری هەبووە.
هەروەها وەکوو ژەنیاری ئامێری عود بەشداری لە ئاهەنگی چەندین گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب کردووە، لەوانەش وەدیع سافی گۆرانیبێژی لوبنانی، سەباح خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی و سەید مەکاوی گۆرانیبێژی میسری و چەندین گۆرانیبێژی دیکە.
لە ڕێکەوتی #21-08-2016# کۆچی دوایی کردووە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 48,600
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!