ناو: ئارام
ناوی باوک: جەمال
ناوی دایک: درەخشان
ڕۆژی لەدایکبوون: #31-01-1968#
شوێنی لە دایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئارام جەمال لە دایکبووی 31-01-1968، دەرچووی بە کالۆریۆسە لە کارگێڕی و ئابووری، زیاتر لە 23 ساڵە بە بەردەوامی لە بواری ڕێکخراوەییدا چالاکوانە و شارەزای بواری هەڵبژاردنە و دیزاینەری سیستەمەکانی هەڵبژاردنە، وە ڕاهێنەرە لە بواری ڕاهێنان بە ڕاهێنەران (تی ئۆ تی) دا و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و پرسی دیموکراسی و جێندەرە، هەروەها لە ساڵی 2006 ئەندامی دامەزرێنەری فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بووە، و لە ساڵی 2007 ئەندامی دامەزرێنەری بزووتنەوەی هەتاکەی بووە، هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی کاتی سەرای ئازادی لەسەر وەختی خۆپیشاندانەکانی #17-02-2011# بووە. وە لە دیارترین ئەو پەرتووکانەی نووسیویەتی (سیستەمەکانی هەڵبژاردن و شێوازی دابەشکردنی کورسی، پرسی لامەرکەزی و دیموکراسی لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی پێویستە لە بارەی سیستەمەکانی هەڵبژاردنەوە بیزانین) ، وە هەروەها لە دیارترین ئەو پەرتووکانەی وەرگێڕانی بۆ کردوون (سایکۆلۆژیای جەماوەر-گۆستاڤ لۆبۆن، مرۆڤ لە ڕوانگەی مارکسەوە-ئەریک فرۆم، بەشێک لە مێژووی ئەشکەنجەدان لە ئیسلام دا-هادی عەلەوی) .[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,115