- بەدرخان پاشا جاری سەربەخۆیی کوردستانیدا و شاری جزیرەی کردە پێتەخت.
- دەرکردنی دراوێک لەلایەن میر بەدرخانەوە، لە دیوێکی دراوەکە نووسرابوو میری بۆتان و لە دیوەکەی تریشی نووسرابوو 1258ی کۆچی، واتە لەم ساڵەدا.؟
- فاولەر نێوێکی ئەڵمانی دوو بەرگی گەشتنامەکەی خۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا کوردی بە پیاوکوژ و دڵرەق و خوێن ڕێژ لە قەڵەم داوە.
- هێرشی ئیسمایل پاشای میری بادینان، بۆسەر ئامێدی، کە لە ئەنجامدا ڕزگاری کرد.
- هاوینی ئەمساڵ: گرانت کە ئینگلیز بوو، جارێکی تر چووە ناوچەی هەکاری و لە ئەنجامدا پەیوەندیی نێوان کورد و ئاسوورییەکانی ئاڵۆزکرد.
- ئەمیل بۆتا کە پشکنەرێکی ئاڕکیۆلۆژی بوو، کرایە یاریدەدەری کونسوڵی فەڕەنسی لە موسڵ.
- فارسەکان دووجار هێرشیان کردە سەر سنووری عوسمانی، کە لە ئەنجامدا شاری سلێمانی چۆل بوو.
- زانکۆی کازان، کۆمەڵێک ڕۆژهەڵاتناسی ناردە ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوین و هەندێکیان هاتنە کوردستانەوە و چەندین کەرەستەی باشیان کۆکردەوە و هەروەها چەندین وتار و ڕاپۆرتیان لەسەر کورد نووسی.
- لەدایکبوونی زانای هەڵکەوتوو سەید ئەحمەد فایزی بەرزنجەیی لە گوندی گڵەزەردەی نزیک سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان زاهیر دێلێژەیی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەحمەد فایز سەید مەحمودی گڵەزەردەیی.
- لەدایکبوونی کاڕڵ مای، کە چەند چیرۆکێکی ئەفسانە ئاسای لەسەر کورد نووسیوە.