- تا 10-07، بەستنی کۆنگرەی 8ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردانی باشوور، کە 500 کەس لە ئەندامان و میوانانی دەرەوە ئامادەبوون، مستەفا بارزانی کرایەوە سەرۆکی پارتی و ئەمانەش بوونە ئەندامانی سەرکردایەتی: حەبیب محەمەد کەریم - سکرتێری پارتی، دوکتۆر مەحمود عوسمان، نوری شاوەیس، عەلی عەبدوڵڵا، شەهید ساڵح یوسفی، سامی عەبدولڕەحمان، عەزیز ئەقراوی، ئیدریس بارزانی، مەسعود بارزانی، فاخر حەمەد ئاغا مێرگەسووری، فارس حەمەد باوە، دارا تۆفیق، سدیق ئەفەندی، عەبدولی سوران، عەلی سنجاری، شەکیب ئەقراوی، مەلا ئیسمایل مەلا عەزیز و زەکێ ئیسمایل حەقی. ئەمانەش کرانە وەزیر: نوری شاوەیس - وەزیری ئیشغال و نیشتەنی، نافع جەلال - کشتوکاڵ، ئیحسان شێرزاد - شارەوانی، شەهید ساڵح یوسفی - وەزیری دەوڵەت و ئەندامی لیژنەی ئاشتی ئێڕاقیش بوو، سامی عەبدولڕەحمان - ئاوەدانکردنەوەی باشوور، هەروەها عەلی عەبدوڵڵا - پارێزگاری سلێمانی و عەبدولوەهاب ئەتروشی - پارێزگاری هەولێر و هاشم ئەقراوی - پارێزگاری دهۆک بوو. ئەم کۆنگرەیە میر کامەران بەدرخانیش بەشداریی تێدا کرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Χρονολόγιο των γεγονότων
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 23,030
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!