- تا 17-10، بەستنی کۆنگرەی ڕاپەرین لە شاری شەقڵاوا، کە 289 نووسەری کورد و ڕێکخراو و پارتە کوردستانییەکان بەشدارییان تێدا کرد. دابەشبوونی ئەندامانی کۆنگرە بەسەر شارەکانی باشووری.ک،دا بەم شێوەیە بوو، هەولێر 91 ئەندام، سلێمانی 90، کەرکووک 28 و دهۆک 26 ئەندام. کۆنگرەکە بیرخەرەوەیەکی پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، دەربارەی بێسەروشوێنیی هەندێک لە نووسەرانی کورد و بروسکەیەکیشیان دایە د.ت، لە دژی ئەو هێرشەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەردا کردییە سەر باشووری وڵات. کۆنگرەکە دوو ئەندامی شانازیی وەرگرت، کە بریتی بوون لە دانیال میتیران و ئیسماعیل بێشکچی. پاشان 35 کەس خۆیی کاندیدات کرد بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، کە 9 یان هەڵبژێردران و 2یان بوونە جێگر، کارەکانیش بەم جۆرە دابەشکران: د. عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ - سەرۆک، فەلەکەدین کاکەیی - جێگری سەرۆک، محەمەد موکری - سکرتێری ڕۆشنبیری، محەمەد حەمە باقی - سکرتێری بەڕێوەبردن، قوبادی جەلی زادە - سکرتێری دارایی، ئیدریس چەلکی - ئەندام، جەلال بەرزنجی، عەبدولڕەحمان مزووری، زاهیر ڕۆژبەیانی و عەبدوڵڵا سەراج - ئەندامانی جێگر.
- کۆمەڵەی هاوکاری نامەیەکی بۆ حوکومەتی پاکستان نارد، لەسەر بارودۆخی خراپی پەناهاندە کوردەکانی ئەوێ.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 18,951
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!