- ڕژێمی ئێڕاق نزیکەی 100 هەزار سەربازی دژی باشووری کوردستان مۆڵداوە و نیازی هێرشێکی هەیە، بەڵام ئامریکا ڕایگەیاند کە ئەوان ئاگاداری ئەم کارەن و ئێڕاق بۆی نییە هێرش بکاتە سەر کورد و دەبێت پاشەکشە بە هێزەکانی بکات.
- ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەگەر لەمەودوا هێزە هاوپەیمانەکان لە ئێڕاق بدەن، ئەوا مافی ڤیتۆ لە بەرژەوەندیی ئێڕاق بەکاردەهێنێت.
- ڕوودانی چەند تەقینەوەیەک لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی.
- جیابوونەوەی ڕەسول مامەند و چەند کەسێک لە پارتی یەکگرتنی کوردستان و پەیوەندی کردنیان بە ینک ەوە . هەروەها جیابوونەوەی حەمەی حاجی مەحمود لە پارتی یەکگرتن.
- کوشتنی 34 سەربازی تورک لەلایەن پکک، دوای شکاندنی ئاگر بەستەکە.
- سەردانی وەفدێکی ینک بە سەرۆکایەتیی جەلال تاڵەبانی بۆ کوەیت.
- د.ت، عومەر ئاگینی نووسەر و ئەحمەد ئۆکجو ئۆغلۆی پەخشکاری بە یەکی 20 مانگ زیندانی سزادا، لەسەر ئەوەی کە وتارێکیان دەربارەی دۆزی کورد بڵاوکربووەوە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,167
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!